چيرۆكەكانى سەركەوتن
News #05, Issue 55, july 2019 | Núcey #05, Jhimarey 55, Mangí 07 Sallí 2019 | نوچەی 05، ژمارەى 55 مانگی 07 ساڵی 2019
چیرۆکی شەوین دلاوەر صدرالدین
شەوین دلاوەر صدرالدین، دەرچوی زانکۆی کۆیەيە - بەشی پەروەردەی وەرزشی ساڵی ٢٠١٨، دوای بەشداریکردن لە خولی پێشەنگی کار و بەدەستهێنانی بەرزترین پلە، لە پێشبڕکێی پلانی کار، کە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی بەکارخستن و رێکخراوی یونیدۆ لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدرا، وەک یەکەم هەنگەوانی کچی خاوەن کار لە قەزای کۆیە، ئێستا سەرقاڵی بەخيوکردنی ١٧ شانەی مێشەهەنگوینە و، لە داهاتودا پلانی گەورەکردنی کارەکەی هەیە.
١٦ دەرچوی تریش هاوشێوەی شەوین خەریکی کاری تایبەتی خۆیانن و لە داهاتوودا چیرۆکی یەکە یەکەیان بڵاو دەکەینەوە.
بەناوی ستافی زانکۆ دەستخۆشی لە شەوین دەکەین و هیوادارین نمونەی زۆربێت.