بەشە ناوخۆييەكان كراوەن و سەرجەم خزمەتگوزارييەكان پێشكەش بە خوێندكاران دەكرێت
News #21, Issue 15, March 2016 | Núcey #21, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 21، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
لە بارەى پێشكەشكردنى خزمەتگوزاريەكان بە خوێندكارانى زانكۆمان، بەڕێوەبەرايەتى بەشەناوخۆييەكان ڕايدەگەيەنێت سەرجەم خزمەتگوزاريەكان بە هەمان شێوەى پێش پشووى نەورۆز پێشكەش بە خوێندكاران دەكرێت.
بەڕێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكان بە خوێندكاران ڕادەگەيەنێت " هەرچەندە بە فەرمى تا ٢٦/ ٣/ ٢٠١٦ پشووى فەرمى بووە، لە ڕۆژى ٢٦/ ٣ كە ڕێكەوتى ڕۆژى شەممەيە هەموو پێداويستييەكان بۆ پێشوازى كردن لە گەرانەوەى خوێندكاران ئامادەكرا، هەرچەندە بەهۆى قەيرانە داراييەكانەوە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارييەكان وەك سالآنى ڕابردوو نييە، بەلآم بە پشتيوانى سەرۆكايەتى زانكۆ بەردەوام لە هەوڵى باشتركردنى خزمەتگوزارى بەشە ناوخۆييەكانين بۆ فەراهەمكردنى ژينگەيەكى باشتر بۆ خوێندكارەكانمان."
هەروەها بەڕێز دكتۆر دەريا جەمال بەڕێوەبەرى بەشەناوخۆييەكان دەڵێت " هەندێكجار گومان لەوە دەكرێت كە بەهۆى كەمى ژمارەى ئەو خوێندكارانەى لەم چەند ڕۆژەى دواييدا گەڕاونەتەوە بۆ بەشە ناوخۆييەكان، ئەوا بە بەرنامە بەشێك لە خزمەتگوزارييەكان كەم بكرێتەوە، لێرەوە خوێندكارانى ئازيز دڵنيا دەكەينەوە، گشت خزمەتگوزارييەكان هاوشێوەى ڕۆژانى پێش پشووى نەورۆز هەر بەردەوامى هەيە و هيچ گۆڕانكارى بەسەردا نەهاتووە، بۆ نموونە لە بەروارى ٢٦/ ٣ ەوە فەرمانبەرانى بەشەناوخۆييەكان لە شوێنى كارەكانيان ئامادەن و كارمەندانى هەردوو كۆمپانياى بەڵێندەر ، كۆمپانياى ( تێشوو) بۆ پاككردنەوەى بەشە ناوخۆييەكان و كۆمپانياى ( هەندرێن محمد فەرەيدون ) بۆ چاككردنەوەى بەشە ناوخۆييەكان لەم بەروارەوە دەست بەكاربوونەتەوە و بە شەو و رۆژ فەرمانبەرى ئێشكگرى بەرێوەبەرايەتيمان و كۆمپانياكە لە بەشە ناوخۆييەكان هەن و ئامادەن بۆ گەياندنى خزمەتگوزارييەكانى وەك ( ئاوى گەرم ـ بەپێى خشتەى دياريكراو، مولدەى كارەبايى ـ بەپێى خشتەى دياريكراوـ هەواى گەرم ـ بەپێى كەش و هەوا... هتد)، هەروەها بەلێندەرانى كافترياكاني بەشە ناوخۆييەكانيش ئاگادار كراونەتەوە بۆ دەست بەكاربوونەوە و ئێستا كافترياكان كراوەن بە ڕووى خوێندكاراندا "
بۆ گەياندنى كێشە و گرفتەكانيش " ئەگەر هەر گرفت و كەموكورتييەكيش لەم بابەتانەى سەرەوەدا هەستى پێكرا، ئەوا خوێندكاران دەتوانن پەيوەنديمان پێوە بكەن بۆ چارەسەركردن و ئەنجامدانى كارى پێويست لە رێگەى ئەم هۆكارانەى خوارەوە :
ژمارە مۆبايلى كارگێرى بەرێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكان 07510477890
ژمارەى ئێشكگرى چاككردنەوە ( 24 كاتژمێر ) 07503499312
پەيجى رەسمى بەرێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكان لە تۆرى كۆمەلآيەتى فەيسبووك :
Facebook/// بەرێوەبەرايەتى بەشە ناوخۆييەكانى زانكۆى كۆيە"