issue 77-7 نوچه‌نامه‌ی ژماره‌ 77-7

Koya University’s School of Medicine and NASCO Held a Joint Workshop on “Using the Medical Robot Mr Alex”

From May 21, 2021, to May 26, 2021, in partnership NASCO the School of Medicine at Koya University held a workshop for the teaching staff of the School of Medicine on how to use the Mr Alex robot.

In a statement to the Koya University Media Directorate press, Dr Dawan Hawzy, the head of the School of Medicine at Koya University, said that" “This workshop was held both online and on campus. The purpose of the workshop was to introduce and utilize this device and record new cases on the device. It was also to train the staff to correspond with those companies which have the same device”.

سكوڵی پزیشكی زانكۆی كۆیه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ناسكۆی ئه‌مریكی) وۆركشۆپێكیان بۆ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئامێری (مسته‌ر ئه‌لێكس) ئه‌نجامدا

له‌ به‌رواری 21-5-2021 تاكو 26-5-2021 سكوڵی پزیشكی زانكۆی كۆیه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل كۆمپانیای (ناسكۆی ئه‌مریكی)، بۆماوه‌ی پێنج رۆژ وۆركشۆپێكیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئامێری (مسته‌ر ئه‌لێكس) بۆ مامۆستایانی سكوڵی پزیشكی ئه‌نجامدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رێز د. ده‌وه‌ن حه‌وێزی (سه‌رۆكی سكوڵی پزیشكی زانكۆی كۆیه‌) تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندنی زانكۆمان رایگه‌یاند "ئه‌م وۆركشۆپه‌ به‌ڕێگای ئۆنلاین و له‌رێگای ناو كه‌مپه‌س و سكوڵی پزیشكییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌ویش بۆ ناساندنی ئامێره‌كه‌ و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كه‌ و چۆنییه‌تی تۆماركردنی كه‌یسی نوێ، هه‌روه‌ها بۆ چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئامێره‌كه‌یان هه‌یه"‌.