(7) وۆرکشۆپی «ڕۆلی گەنج لە پرسە نوێیەکانی سەردەمدا»

The role of the youth in the new causes of the century

On Wednesday in 20/1/2020, the Religious Education Department of Koya University collaborating with Religion Fundamentals in Halabja University has held a workshop entitled ((The role of the youth in the new causes of the century)) in Dr. Mustafa Zalmi (Halabja University).

Moreover, the Religious Education Department of Koya University participated with two Seminars which were presented by Asst.Prof.Dr. Hemn Aziz entitled ((youth participation in Politic Causes)) and Asst.Lect. Omar Hassan entitled (the role of the youth in economic causes).

In conclusion, Halabja University Presidency gave a Certificate of appreciation to Koya University Participants and thanked Koya University. In addition to that Halabja University requested for more collaboration in the future.

Prepared by: Abdulla Osman

ڕۆژی دووشەممە ڕیكەوتی ٢٠/ ١/ ٢٠٢٠، بەشی پەروەردەی ئاینی زانکۆی کویە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی بنەماکانی ئاین لە زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی «ڕۆلی گەنج لە پرسە نوێیەکانی سەردەمدا» سازکرد لە هۆلی دکتۆر مستەفا زەڵمی (زانکۆی هەڵەبجە).

شایەنی باسە بەشی پەروەردەی ئاینی زانکۆی کۆیە بە دوو سیمینار بەشداری کرد، لەلایەن پ.ی.د. هێمن عەزیز بە ناونیشانی «بەشداری گەنج لە پرسە سیاسییەکاندا» و م. عومەر حەسەن سەعید بە ناونیشانی «ڕۆڵی گەنج لە پرسە ئابوورییەکاندا» پێشکەش کرا. لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە سوپاسنامەی بەخشی بە پێشکەشکارانی زانکۆی کۆیە و زۆر بەگەرمی دەستخۆشی لە زانکۆی کۆیە کرد و داوایان کرد هەماهەنگی زانستی زیاتر بێت.

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی