خوێندكارێكى زانكۆمان ڕۆمانێك وەردەگێڕێتە سەر زمانى كوردى

News #01, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #01, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 01، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018

خوێندكارى بەشى زمانى ئينگليزى لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، رۆمانێك لە زمانى ئينگليزيەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانى كوردى، بۆ نرخاندنى ئەم كارەش لە لايەن بەڕێز سەرۆكى زانكۆوە پێشوازيكرا.

سەرۆكى زانكۆ پێشوازى لێكرد

بەرێز پ .د.وەلى مەحموود سەرۆكى زانكۆى كۆيە ، بە ئامادەبوونى هەريەك لە بەرێزان پ . ى .دكتۆر حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كارو بارى زانستى و خوێندنى باڵا ، وە دكتۆر احمد عبدالعزيز سەرۆكى بەشى ئينگليزى لەفاكەلتى پەروەردە، پێشوازيان كرد لە كچە خوێندكارێكى بەشى ئينگليزى بەناوى لاڤين فاخر نجم الدين كە ڕۆمانێكى وەرگێراوەتە سەرزمانى كوردى .

لەم بارەيەوە سەرۆكى زانكۆ زۆر دڵخۆشى خۆى پيشاندا بەو كارەى ئەم خاتوونە كە خوێندكارێكى زانكۆيە و لەپاڵ خوێندنەكەيەوە ئەم كارەى كردووە . بە ئيشێكى باشى زانى ، هەم بۆ خودى خوێندكارەكە و ، هەم بۆ زانكۆى كۆيە . هەر بۆيە پشتگيرى خۆى بۆ ئەم خوێندكارە پيشانداو بە پێويستى زانى ،خوێندكاران هانبدرێن بۆ ئەوەى لەپاڵ خوێندنەكەيانەوە زياتربەرهەميان هەبێت .

لەم بارەيەوە بەرێز دكتۆر احمد عبدالعزيز سەرۆك بەشى ئينگليزى دەلێت" ئەمرۆ كتێبى ( ديارە ئەنجام دانى كارێكى وا گەورە جگە لە دەست خۆشى و پيرۆزبايي كردن پێويستى بە هاندان و پشتگيرى كردن هەيە ، لەم رووەوە ئێمە وەك بەشى ئينگليزى كاتێك زانيمان ئەم خوێندكارەمان سەرگەرمى وەرگێڕانى ئەم رۆمانەيە بە هەموو شێوەيەك پشتيوانيمان لێى كرد بەتايبەتى لەرووى دەروونيەوە ، هەروەها ڕێنماييمان كردوو لەلايەن مامۆستاى بەشەكەمان مامۆستا ابراهيم عبدالرحمن بەشێوەيەكى ئەكاديميانە پێداچوونەوەى بۆ كرا "

بەشى ئينگليزى يارمەتى خوێندكارەكانى دەدات

دكتۆر احمد وتيشى " لە بەشەكەمان خوێندكارى تريش هەن كە لە ئێستادا خەريكى كارى وەرگێڕانەو بەووردى چاودێرى دەكەين . ئەمەش لەم گۆشەنيگايەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئێمە وەك بەشەكەمان ئامانجمان ئەوەيە كە وا لە خوێندكارەكانمان بكەين پشت بەخۆيان ببەستن و تواناكانيان پيشان بدەن . بۆيە هيوادارم لە داهاتوودا لە زانكۆمان چاپخانەيەكى بچووك دروست بكرێت ، يان بتوانين ڕێگايەك بدۆزينەوە ، كە بەم هۆيەوە بەشێوازێكى ئەكاديمى هاوكارى ئەو خوێندكارانە بكەين كە هەوڵ دەدەن بەرهەميان هەبێت و بەرهەمەكان لۆگۆى زانكۆى بەسەرەوە بێت يان بەناوى زانكۆوە بلاو بكرێتەوە . لەكۆتاييدا زۆر سوپاس بۆ سەرۆكايەتى زانكۆو هيواى سەركەوتن و كارى گەورە بۆ ئەم خويندكارەو سەرجەم خوێندكارەكانمان تەمەنا دەكەم"

خويندكار لاڤين فاخير كە وەرگێرى رۆمانەكەيە دەڵێت"خويندكارى قۆناغى سێيەمى بەشى ئينگليزيم لە فاكەلتى پەروەردەى زانكۆى كۆيە، لەپاڵ پەيوەست بوونم بە خوێندنەكەمەوە ، دەستم كرد بە وەرگێڕانى رۆمانێكى ئينگليزى بۆسەر زمانى كوردى لە گەڵ خوشكەكم بەناوى ڕێڤين فاخر نجم الدين ، بەناوى ( گەشتەكانى گەليڤەر – لە نووسينى جۆناسان سويفت )"

هەروەها لاڤين دەڵێت " ديارە بەگشتى خوێندكاران كاتێك پشووى هاوين دێت و دەرگاى خوێندنگاو زانكۆكان دادەخرێن ، پێيان وايە ئيتر خوێندن و هەولدان لە بوارى خوێندن تەواو وە كاتەكانيان دوور لە خوێندن بەسەر دەبەن ، بەلآم من ويستم بەم كارەم ئەوە بگەيەنم كە پشوو بۆ ئەوەيە كە ئەوبابەتەى خوێندكاران دەيخوێنن زياتر تيايدا قوڵ بنەوەو بەرهەمى تيادا دروست بكەن . لەم روانگەيەوە دەستمان كرد بەم كارە . سەرەتا كۆمەڵێك بابەتم خوێندەوە ، لە نێوياندا ئەم ڕۆمانەبوو . رووداوەكانى ناو رۆمانەكەو كەسايەتى و سادەيى زمانەكە زۆر سەرنجيان راكێشام بۆ ئەوەى هەوڵبدەم بيكەم بە يەكەم ئەزموونى وەرگێرانم"

كارى پێداچوونەوەى وەرگێڕانەكەى لاڤين لە لايەن مامۆستا ئيبراهيم ئەنجامدراوە، ئەو لەو بارەيەوە دەڵێـت "بە خۆشحاڵی یەوە لە چەندین کاری لەو جۆرە بەشدار بوویمە هەم وەک وەرگێڕ هەمیش وەک کاری پێداچوونەوە بە کاری وەرگێرانی کەسانی دیکە. لە پشووی هاوینەی ڕابردوو لاڤین داوای لێکردم کە پێداچوونەوە بە کاری وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی بکەم بە ناوی (Gulliver's Travel) واتا (گەشی گەلیڤەر) بە شانازیەوە منیش ئەرکی پێداچوونەوەکەم لە ئەستۆ گرت و هەڵەچنییەکەم بۆ ئەنجامدا. وەک کاری یەکەمی وەرگێڕانی خوێندکارێکی دەرچووی قۆناغی دووی زانکۆ و بەشی ئینگلیزی کارێکی باش و سەرکەوتوو بوو، هەرچەندە پێویستی بە پێداچوونەوە هەبوو بەڵام گۆڕانکاری بنەڕەتی پێویست نەبوو تێیدا ئەنجام بدرێت. بۆیە جێگای دەستی خۆشییە. "

ئيبراهيم عەبدولرەحمان ئەحمەد، نازناوى زانستيى مامۆستاى ياريدەدەرە، پسپۆرى وردى زمانەوانى كارەكيە، دوو توێژنەوەى بڵاوكراوى هەيە وێڕاى كتێبێكى وەرگێڕدراوى مەنهەجى، چوارساڵە مامۆستاى زانكۆيە، مامۆستايە لە بەشى ئينگليزى فەكەڵتى پەروەردە، بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.

سوپاس و پێزانين!

لاڤين سوپاسى هاوكارەكانى دەكات"ديارە كارێكى وەها گەورە پێويستى بە هاندان و پشتگيرى هەيە ، زۆر سوپاس بۆ مامۆستا كانم كەزۆرهاوكارم بوون بەتايبەتى دكتۆر احمد سەرۆكى بەشى ئينگليزى و مامۆستا ئيبراهيم عبدالرحمن كە پێداچوونەوەى بۆ بەرهەمەكەم كردووە، وە زۆر سوپاس بۆ سەرۆكى زانكۆ بەرێز دكتۆر وەلى و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بەرێز دكتۆر حەيدەر، كە پێشوازيەكى گەرميان لێكردموو ماندوو بوونى منيان بەرز نرخاند، كە ئەوە بۆ من هەموو شتێكە"

سەبارەت پرۆژەى داهاتووى لاڤين دەڵێـت " كۆمەڵێك پرۆژەم لەبەرنامەدايە لەم هاوينە ئەنجاميان دەدەم ، لەوانە كردنەوەى خولێكى زمانى ئينگليزى بۆ خوێندكاران لە هەموو ئاستەكان ، وە وەرگێرانى چەند كورتە چيرۆكێك . لە كۆتاييدا زۆر سوپاس بۆ راگەياندنى زانكۆ كە بابەتەكەى بەگرنگ زانى ، شانازى دەكەم كە خوێندكار زانكۆى كۆيەم كە زانكۆيەكى ئاست بەرزوو پێشەنگە ، وە مامۆستاكانم هەموويان لە باشترينەكانن و خاوەن ئەزموونن"