پيرۆزبايى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە بۆنەى دياريكردنى زانكۆى كۆيە وەك يەكێك لە باشترين زانكۆكانى كوردستان

News #10, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #10, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١٠، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

بەڕێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ

ڕاگرە بەڕێزەكان

سەرۆك بەش و مامۆستايانى خۆشەويست

بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و خوێندكارانى ئازيزى زانكۆمان

دياريكردنى زانكۆى كۆيە وەك يەكێك لە باشترين زانكۆكانى كوردستان، بە هەوڵ و ماندوو بوون و كات و وزەيەكى مرۆيى زۆر بووە كە تەواوى مامۆستايان و فەرمانبەران و ستافى ئەكاديمى و كارگێڕى تێيدا بەشدارن، بە بۆنەى ئەم سەركەوتنە گەورەيەوە بە ناوى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەوە پيرۆزباييتان ئاراستە دەكەم و هەوڵ و ماندوو بوونتان بەرز دەنرخێنم، هيوادەخوازم ئەمە ببێتە بناغەيەكى پتەوى زانكۆمان بۆ پێشكەوتنى زانست و زانيارى لە كوردستان.

هەر سەركەوتوو بن

پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد

سەرۆكى زانكۆى كۆيە

٨ / ١٢ / ٢٠١٥