issue 59 (3)سیمینارێک لەلایەن دوو مامۆستاى بیانى بۆ خوێندکارانى بەشى زمانى ئینگلیزى فاکەڵتى زانستە مرۆفایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.

ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى 5-11-2019 لەسەر پێشنیارى خوێندکارانى بەشى زمانى ئینگلیزى، دواى ڕەزامەندى وەرگرتن لە بەڕێز (پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى) ی.سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، دوو لەم مامۆستایانەى بۆ بەشدارى کردن لە سێیەمین کۆنگریسى نێودەوڵەتى خوێندنى کوردى میوانى زانکۆى کۆیەبوون، کەبریتى بوون لە هەریەکە لە :

1. Dr. Isabil kaser

2. Dr.joost jongerden

لە لایەن سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى لە فاکەڵتى زانستە مرۆفایەتى و کۆمەڵایەتییەکان میواندارى کران بۆ پێشکەشکردنى سیمینارێکى زانستى سەبارەت بە زمانى ئینگلیزى و گرنگترین ئەم گرفتانەى کە دێنە پێش فێربوونى زمان.

شایانى باسە سیمینارەکە نزیکەى کاتژمێرێکى خایاندو لەلایەن (م.ی. هانا محمد سمایل) مامۆستا لەسەر میلاکى بەشەکەیان بەڕێوەبراو ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێندکاران ئامادەى سیمینارەکە بوون.

ئەوەى جێگەى خۆشحاڵییە کەوا میوانە بیانییەکان بە بایەخەوە گوێبیستى سەرنج و پرسیاری خوێندکارەکان بوون و سەرسام بوون بە توانستى قسەکردنى خوێندکارەکان بە زمانى ئینگلیزى.

فۆتۆ : دڵشاد کاکەڕەش