مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى ئەركەنساى كرد لە ئەمريكا

News #04, Issue 32, Augest 2017| Núcey #04, Jhimarey 32, Mangí 8 Sallí 2017| نوچەی 4، ژمارەى 32 مانگی 8 ساڵی 2017

بەرێز م.ى.مەريوان زاهير مامۆستا لە سەنتەرى بەهار بۆ زمانى ئينگليزى، ماوەى مانگێك بەشدارى كرد لە كۆڕسێكى سەنتەرى سپرينگ و زانكۆى ئەركەنسا لە وڵاتى ئەمريكا.

ئامانجى سەردان

لەبارەى ئەو شوێن و دامەزراوانەى لە ماوەى گەشتە يەك مانگيەكەيدا سەردانى كردون بەڕێز م.ى.مەريوان زاهير دەڵێت " لەو ماوەيەدا سەردانى ئەم شوێنانەم كرد زانكۆى ئەركەنسا. سەنتەرى سپرينگى نيۆدەوڵەتى بۆ زمانى ئينگليزى. خوێندنگەى ناوەندى مێژويى. دەزگايى هايفەرى نيودەوڵەتى. مۆزەخانە وكتێبخانەى سەرۆكايەتى كلينتون. مۆزەخانەى كريستال بريدجى نيۆدەوڵەتى بۆ هونەر وئەدەبى ئەمريكى. سەنتەرى چيرۆكى. كتيبخانەى ناوەندى فەيتڤيل. خوێندنگەى دواناوەندى هاربەر. "

دەربارەى ئامانجى سەردانەكەوە دەڵێت "ئامانجى سەرەكى سەردانەكە بەشداربوون بو لە خولى راهێنانى مامۆستايان بۆ ووتنەوەى وانەى زمانى ئينگليزى وەك زمانێكى بيانى. لەم خولە كۆمەڵێك شێوازى سەردەميانەى بۆ ووتنەوەى وانەى زمانى ئينگليزى بەكارهێنرا. ئاشنابوون بە سيستەمى خوێندن لە ئەمريكا و ئاشنابوون بە كلتورى ئەم وڵاتە. "

سوودەكانى سەردانەكە

لە ميانەى گەشتەكەدا بەڕێز م.مەريوان سودى وەرگرتووە لە كۆرس و چالاكيەكان وێڕاى بەدەست هێنانى ئەزموون و بيرۆكەى نوێ "ئەزموون و بيرۆكە و شێوازى نوێى خوێندن كە لەم خولە بە دەستم هێناوە بە دڵنيايەوە لە زانكۆى كۆيە و سەنتەرى بەهار بۆ زمانى ئينگليزى بە كارى دەهێنم و پەيرەوى دەكەم." ئەمە خاڵێكى بنەڕەتيە لە سوودەكانى سەردانەكە و بەرهەمهێنانەوەى لە زانكۆماندا.

لەبارەى هەڵبژاردنى بۆ ئەنجامدانى ئەم سەردانە دەڵێت " لە لايەن دەستەى بەرێوەبەردنى سەنتەرى بەهار و بەرێوەبەرى بەرنامەكانى زمانى ئينگليزى لە سەنتەرى سپرينگى ئەمريكى چاوپێكەوتنم لە رێگاى سكايپ ئەنجامدا. چاوپێكەوتنەكە لەگەڵ پێنج مامۆستاى زانكۆى كۆيە بوو." كۆى تێچووى ئەم گەشتەش لە ئەستۆى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئەركەنساى ئەمريكى بووە.

زانيارى

مريوان ظاهرطاهر دەرچووى بەشى زمانى ئينگليزى لە زانكۆى كۆيە بۆ ساڵى ٢٠١١، هەر لەم ساڵە لە زانكۆمان وەك ى. وەرگێر دامەزرا. لە سەرەتاى دامەزراندنى تا كۆتايە ساڵى ٢٠١٤ وەك بەرێوەبەرى نووسينگەى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ كارى كرد. لە كۆتايى ساڵى ٢٠١٤ لە خوێندنى ماستەر لە سلێمانى وەرگيرا. بۆ ساڵى ئەكاديمي ٢٠١٦-٢٠١٧ لە بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى وكۆمەڵايەتيەكان و فاكەڵتى پەروەردە وانەى وتوتەوە و لە سەنتەرى بەهار وانەى وتوتەوە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ