بەڕێوەبەرايەتى بەشەناوخۆييەكان، ئەستۆپاكى خوێندكاران بەگوێرەى سيستەمى ئۆنلاين ئەنجام دەدات

News #06 , Issue 53 , May 2019 | Núcey #06 , Jhimarey 53, Mangí 05 Sallí 2019 | نوچەی 06، ژمارەى 53 - مانگی 05 ساڵی 2019

لەپاڵ بڕیار دانی زانکۆی کۆیە بۆ بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێ بۆ ڕای کردنی کارووبارەکانی بەشێوازێکی ڕێک و دوور کەوتنەوە لە ڕۆتینی نێو دامودەزگان، هەروەها بەرەو پێش بردنی زانکۆ سیستەمی ئۆنلاین بەکاردەهێنێت.

هاوکات بۆ ئەم ساڵیش ئەو سیستەمەی گواستۆتەوە بۆ بەشەناوەخۆیەکان، واتا ئێستا خوێندکارانی نیشتەجێی بەشە ناوەخۆی زانکۆی کۆیە، دەتوانم لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە کارەکانیان جێ بەجی بکەن، بۆپرکردنەوەێ "ئەستۆپاکی" ساڵانەی نیشتەجێ بوونی.

نەژاد تیفور عوڵا بەڕێوەبەرێ بەشە ناوەخۆی زانکۆی کۆیە ڕايگەیاند ئەو سیستەمە بۆیەکەم جارە لەهەرێمی کوردستان لەبەشەناوەخۆی بەکاردێت، کە ئەمەش لەدوای بڕیار دانی زانکۆمان بوو بۆ کارپێی کردنی سیستەمی "ئۆنلاین" کە زانکۆی کۆیە تاوەکو ئێستا یەکێکە لە زانکۆ هەرە پێشکەوتوەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها دەڵێت "مەبەست لەجێ بەجێ کردنی ئەم سیستەمە بۆ هاوکاری کردنی خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوەخۆیەکان و دوورکەوتنەوەیە لە ڕۆتینات و گرفت و گێرانەوەی کاتە، لەهەمان کاتدا باسی ئەوەشی کرد کە ئیستا کار بەو سیستەمە دەکەن و تووشی کەمترین گرفت بووینە لەچاو ئەوەی کەیەکەم سالیشە کاری پێ دەکەن".

دەشڵێت "خوێندکارانی بەشە ناوەخۆيی دەتوانن لەڕێگەی هەمان سیستەم بۆساڵی نوێ خوێند ژوور وەربگرن."

لەبارەى بەدەمەوە هاتنى خوێندكاران دەلێت "خوێندکارانیش لەدانانی ئەو سیستەمەدا زۆر باش و بەکارێکی جوان و پربایەخ و کارئاسانی و یارمەتی بۆخۆیان باسی دەکەن ۆ دەست خۆشی بۆ سەرۆکایەتێ زانکۆ بەرێۆەبەرایەتی بەشە ناوەخۆیەکان دەنێرن"

بۆ بينينى سايتى بەشەناوخۆييەكان، كليك لێرە بكە.

ئا: كامەران ئەبوبەكر