ISSUE 18 (2016)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #18, June2016 | Jhimarey 18, Mangí 06, Sallí 2016 | ژمارەى ١٨، مانگی 06 ساڵی 2016

مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى دەكات لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە ئەمريكا

پرۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر سەحەر باسم قەيسى مامۆستاى بەشى ئەندازيارى تەلارسازى – فەكەڵتى ئەندازيارى بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە و وڵاتى عێراق بەشدارى كرد لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی لە ئەمریکا و سمينارێكى پێشكەشكرد، وێڕاى ئەندام بوون لەو ڕێكخراوە جيهانيەدا، دكتۆر سەحەر وەك باڵيۆزى ڕێكخراوەكە لە وڵاتدا دەتوانێت كار بكات.

ئەنجامەکانی خولی دوهەمی پرۆژەی مرحبا ڕاگەيێندرا

بەڕێز د دیلان مجید رۆستەم بەرپرسی پرۆگرامی مرحبا لە زانکۆی کۆیە لە لێدوانێک بۆ نووچەنامەی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات کە بە "گوێرەى ڕاگەيەندراوى پرۆگرامى مرحبا، زانكۆى كۆيە توانيويەتى ١١ سكۆلەرشيپ لە خولی ئەمساڵ بۆ خۆی مسۆگەر بكات، ئەمەش بە گشتی دەستکەوتێکی پڕباشە بۆ زانکۆی کۆیە. ئەم دەستکەوتە ئاستی خۆ باوەڕی و شییاوی خوێندکارانی ئێمە دەردەخات."

٨ كورسى بەكالۆريۆس، دوو ئاڵوگۆڕكردنى ستاف، يەك پۆست دكتۆرا، دەستكەوتى زانكۆى كۆيەيە لە پرۆگرامى مەرحەبا.

شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

بە مەبەستى پەرەپێدانى پەيوەنديە ئەكاديمييەكان، شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد و كۆبوونەوەيەك بە ئامادەبوونى ئەنجومەنى هەردوو زانكۆ بەڕێوەچوو.

ڕۆژى چوار شەممە ٢٠١٦/٦/١ شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين لە لايەن بەڕێزان سەرۆكى ئەنجو,مەنى زانكۆى كۆيە و ئەندامانى ئەنجوومەنەوە پێشوازيكران كە پێكهاتبوون لە سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆى ڕاپەرين.

بابەتەكان لەم ژمارەيە دا...

  1. شاندێكى زانكۆى ڕاپەرين سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

  2. سەرۆكى زانكۆى كۆيە پێشوازيكرد لە سەرۆكى دەزگاى ژيان بۆ مافەكانى مرۆڤ

  3. كۆبوونەوەيەك لە بارەى دۆخى زانكۆوە بەڕێوچوو

  4. ڕاسپاردەكانى كۆنفرانسى حاجى قادرى كۆيى

  5. ئەنجامى تاقيكردنەوەكان بە ئيميڵ دەدرێتەوە بە خوێندكاران

  6. دوو توێژینه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆی كۆیه‌ له‌ گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

  7. مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى دەكات لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە وڵاتى ئەمريكا

  8. پێدانى سوپاس و پێزانين بە بەخشەرەكانى كۆنفرانسى حاجى قادرى كۆيى

  9. ئەنجامەکانی خولی دوهەمی پرۆژەی مرحبا ڕاگەيێندرا و زانكۆى كۆيە زۆرترين كورسى مسۆگەركردووە

  10. خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە پرۆژەى تايەى زيرەك ئەنجام دەدات

  11. زانكۆى كۆيە، خولى ڕێگاكانى وانە وتنەوە دەكاتەوە

  12. كۆبوونەوەيەك لە بارەى دڵنيايى جۆريەوە بەڕێوەچوو

  13. چاوپێكەوتن بۆ پۆستى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ئەنجامدرا

  14. ئەو خوێندكارانەى ئەمساڵ زانكۆ جێدەهێڵن، چى دەڵێن؟!

  15. سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ سكوڵى پزيشكى كۆبۆوە