ليژنەى زانستيى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى کۆیە لەڕەوتی شارستانیەتیدا كۆبۆوە

News #11, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #11, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 11، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019

زانكۆى كۆيە لە رۆژانى ١-٣ى نيسانى ٢٠١٩ كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە بارەى شارى كۆيەوە ئەنجام دەدات بە ناونيشانى كۆيە لە ڕەوتى شارستانيەتدا، لەم چوارچێوەيەدا ليژنەى زانستيى كۆنفرانس كۆبوونەوەيەكى ئەنجامدا.

ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 7/ 2 /2019 لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى ئەنجوومەنى زانكۆدا لیژنەی باڵای کۆنفڕانس و لیژنەی زانستی کۆنفڕانس بە سەرپەرشتى بەرێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى ليژنەى باڵاى كۆنفرانس.

ئامانج لەم كۆبوونەوەيە بەدواداچوون و دانانى بەرنامە بووە بۆ كۆنفرانس، چونكە لەگەڵ بڕیاردان لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە ، لیژنەی باڵاو لیژنەی زانستی و ژمارەيەك لێژنەی تایبەتمەندی بۆ دەستنیشان کراوە ، بەئامانجی دابین کردن و ئامادەسازی و ڕاییکردنی سەرجەم پێداویستی و کارەکانی کۆنفڕانسەکە .

لەم بارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حەیدەر لەشکری سەرۆکی لیژنی زانستی کۆنفڕانس دەلێت " کۆبووینەوە بەمەبەستی ناوتوێی ئەوتوێژینەوانەی کە تەواو بوینەو ئێستا لەهەڵسەنگاندندان ، هەروەها دانانی پلانی ڕۆژانی کۆنفڕانس ، بۆئەوەی جگە لە پێشکەشکردنی توێژینەوەکان چ جۆرە چالاکیەکی تر بخرێتە پڕۆگرامی کۆنفڕانس" هەروەها ناوبراو سەبارەت بە بابەتەکان ڕونی کردەوە "توێژینەوەیەکی زۆرمان بۆ هاتووە ، لەسەرجەم بوارە جیاجیاکان ، کە زانیاری زۆر گرنگ و نوێی یان تێدایە کەبۆ شاری کۆیە بەئەنجامی باش دەگەڕێتەوە"

لە ڕاگەيەندراوى كۆنفرانسدا هاتووە كە شاری كۆیه‌، خاوه‌ن كولتورێكی فره‌ ڕه‌هه‌نده‌. له‌ مێژووی زانراوی ئه‌م شاره‌دا، له‌ چه‌ندین بواردا پێشه‌نگ بووه‌.

بۆ تێگه‌یشتن له‌م كولتوره‌ و دیاریكردنی پێگه‌ی شارستانییانه‌ی كۆیه‌ له‌ ئاستی كوردستان، زانكۆی كۆیه‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی 'كۆیه‌ له‌ ڕه‌وتی شارستانییه‌تدا - KRC2019' له‌ رۆژانی ١-٣\٤\٢٠١٩ سازده‌كات.

رێكخه‌رانی كۆنفرانس به‌ خۆشییه‌وه‌، بانگه‌واز بۆ ئه‌كادێمیان و توێژه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ توێژینه‌وه‌كانیان له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌شدار ببن.

بۆ زانيارى پتر لە بارەى كۆنفرانسەوە، كليك لێرە بكە.

ئا: محەمەد مەغديد

وێنەكان : كامەران ئەبووبەكر