issue-60 (16)کۆڕی شیعریی

کۆرى شیعرى (چی دەبوو تۆ نەبوویتایە؟!)

ئێوارەى ڕۆژى ١/ ١٢/ ٢٠١٩ "کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان- لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کۆیە" کۆڕێکی شیعرییان بۆ شاعیری لاوی شارەکەمان «ئاکام کەلھوڕی» لەژێر ناونیشانی (چی دەبوو تۆ نەبوویتایە؟!) بە ھاوکاری سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ساز کرد.

لە دەستپێکی کۆڕەکەدا "چیا موحسین" وەک نوێنەری خوێندکاران وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کرد لەھەنبەر ئەم دەرفەتە؛ ھەروەھا لە درێژەی کۆڕەکەشدا کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیر پێشکەش کرا، دواتر شاعیر چەند بەرھەمێکی بە ھاوکاری ژەنیاری لێھاتوو «کەیھان» پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و کەشێکی تایبەتی چێ کرد.

لە کۆتاییی کۆڕەکە شاعیر واژووی لەسەر کتێبی (بەڵێ شێتم) کرد و کردییە دیاری و پێشکەشی خوێندکاران و ئامادەبووانی کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە

ئامادەکردن و فۆتۆ: عەبدوڵڵا عەبدال