(7) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠/ ٢/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆمان بەڕێوە چوو.

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆ)، بەڕێز پ.ی.د. حەیدەر لەشکری (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی تایبەت و نھێنی، لە نوێنەرایەتیی فاکەڵتییەکانی زانکۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لە بەشەکانی فاکەڵتیی پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، سکوڵی وەرزش، بەشەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاری و فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لە ھۆڵەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری و فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئەنجام درا.

شایەنی باسە ژمارەی بەشداربووان و کورسییەکان بریتی بوون لە:

١٠٤ بەشداربووی دبلۆمی باڵا بۆ ١٣٥ کورسی

٤٢٣ بەشداربووی ماستەر بۆ ١٩٥ کورسی

١٣٦ بەشداربووی دکتۆرا بۆ ١١٥ کورسی

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش