چالاكيە ئەكاديميەكانى مامۆستايانى زانكۆمان بەردەوامە

News #04, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #04, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 04، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018

بەڕێز د.عەبدولقادر عوسمان مامۆستاى بەشى ماتماتيك لە فەكەڵتى زانست و تەندروستى بەهاوبەشى توێژينەوەيەكى گرنگى بڵاوكردەوە دەربارەى ئەوەى لە بواری فەزی چۆن بتوانین مەڵتی ئۆبجێکتیڤ بگۆڕین بۆ سینگڵ ئۆبجێکتیڤ و شیکاریشی بۆ بدۆزینەوە.

توێژينەوەكە بەم ناونيشانەيە(A Compromise Solution for the Fully Fuzzy Multiobjective Linear Programming Problems)

لە بارەى هۆى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە د.عەبدولقادر دەڵێت " ئەمڕۆ لە دونیای ماتماتیک و پیشەسازی و گشت بوارەکان بابەتێکی زۆر گرینگە. ئەم بابەتە وەڵامدانەوەی دوو گروپی کێبڕکێی نێوان هندی و پاکستانیەکانە، کە ئەوان تەنیا لە یەک (object) کاریان دەکرد، بەڵام من کردم بە مەڵتی ئۆبجیکتڤ (malt objective). "

دەربارەى ئەنجامەكانى توێژينەوەكە دەڵێت " گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكە ئەوەیە کە مەڵتی ئۆبجێکتیڤی فەزی بگۆڕێت سینگڵ ئۆبجێکتیڤ، بە ڕێگای نوێ شیکاری بکەی کە چوار ڕێگای نوێی بۆ دۆزراوەتەوە."

لەم توێژينەوەيەدا ئەوە دۆزراوەتەوە کە بتوانرێت معامەلە لەگەڵ هەموو جۆرەکانی فەزی نەمبەر بکرێت و بە چوار ڕێگای جیاوازیش شیکاری بکرێت. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێت "هەنگاوێکی باشە بۆ بنیادنانی ستڕەکچەری لێکۆڵینەوەی زانستی لە كوردستان."

تێچووى ئەم توێژينەوە بريتيە لە (٣٥٠٠$) هەر بۆيە بەرنامەى توێژەران ئەوەيە پەرەى پێ بدەن و لێكۆڵينەوەى زياترى لەبارەوە ئەنجام بدەن.

ئەم توێژينەوەيە لە گۆڤارى (IEEE access Q1.) (Volume 6.) بڵاوكراوەتەوە كە ئيمپاكت فاكتۆرى (3.557)ە. بۆ بينينى سايتى ئەم گۆڤارە لێرە كليك بكە.

زانياريى:

عبدالقادر عثمان حمدامین.

نازناوى زانستى: مامۆستا

پسپۆڕى ورد: شیاوکاری (Optimization).

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان: (8)

ژمارەى پەرتوكە چاپ كراوەكان: (1)

شوێنى كارەكەى: زانکۆی کۆیە، فاکەڵتی زانست و تەندروستی، بەشی ماتماتیک

لاپەڕەی زانکۆی کۆیە (TAP

بۆ خوێندنەوەى توێژينەوەكە لێرە كليك بكە.

دەتوانيت لە خوارەوە توێژينەوەكە دابگريت.