issue-60 (8) شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد.

ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ١٧/ ١٢/ ٢٠١٩ زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام (ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی) لەگەڵ تەواوی بەڕێوەبەرانی (میلاکات، ئای.تی، دارایی و خۆیەتی)ی زانکۆمان کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا لەگەڵ بەرپرسی بەشی سیستەمی زانیارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی بەئەلیکترۆنکردنی زانکۆمان.

ئامانجی کۆبونەوەکە چۆنیەتیی کارکردن و شێوەی بەئەلیکترۆنکردنی خولی ڕاهێنان و سەرچاوەمرۆیییەکان بو.

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عەبدال

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش