بەكارەساتێكى دڵتەزێن دەرچوويەكى زانكۆى كۆيە گيانى لەدەستدا

News #14, Issue 00, Jan 2014 | Núcey #14, Jhimarey 00, Mangí 12 Sallí 2014 | نوچەی 14، ژمارەی 00، مانگی 12 ساڵی 2014

بەكارەساتێكى دڵتەزێن دەرچوويەكى زانكۆى كۆيە گيانى لەدەستدا

بەداخەوە بەرەبەيانى ئەمڕۆ شەممە ماڵى خوێندكارێكى دەرچووى بەشى كارگێڕى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆى كۆيە سووتا، بەهۆى ئەو كارەساتەشەوە كاكە (هێمن نەشئەت محەمەد) ى دەرچووى پار ساڵى زانكۆمان و خێزان و مناڵە (١١) مانگەگەيان گيانيان سپارد، بە هەواڵە كارەساتبەرە تەواوى مامۆستاو خوێندكاران و فەرمانبەرانى زانكۆ نيگەران بوون، سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەش پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەەى كەس و كارى ئەو خوێندكارە خۆشەويستە و خۆشەويستى مامۆستا و خوێندكاران دەكات.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)