بەرپرسى يەكەى لێكۆڵينەوە لە زانكۆى ليستەر سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

News #3, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #3, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 3، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017

بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندى ئەكاديمى لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ليستەرى بەڕيتانى، بەرپرسى يەكەى لێكۆڵينەوەى زانكۆى ناوبراو سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٤/٦ كاتژمێر دەى بەيانى لە زانکۆی کۆیە، بەڕێز پ.ى.د.وەلی مەحموود سەرۆکی زانکۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا پێشوازی كرد لە بەڕێز د. ماریانا چارۆنتاکی، پسپۆڕ لە بواری سیاسەتی کوردی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی لیستەر، لە بەریتانیا .کە بەیاوەری بەڕێز د. محەمەد حوسێن ئەحمەد، ئەندامی بۆردی جینۆسایدی کوردی، لە وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زانکۆی کۆیەیان کردبوو.

مەبەست لەم کۆبوونەوەیە کردنەوەی دەروازەیەک بوو بۆ پەیوەندی هاوبەش لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی لیستەری بەریتانیا، بەتایبەت یەکەی لێکۆڵینەوی کوردی لەم زانکۆیەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتۆگۆ لەبارەی ئاسۆکانی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولادا کرا. دکتۆر ماریانا سەرسامی خۆی بە پڕۆگرامەکانی زانکۆی کۆیە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ دەربڕی و ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ داڕشتنی پەیوەندییەکی تۆکمە لە نێوان هەردوولا. ئەو پەیوەندییەش لە دەستپێکدا بە وۆرکشۆپێکی هاوبەش، لە زانکۆی لیستەر دەست پێدەکات.

لای خۆشییەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆییە خۆشحاای خۆی دەربڕی بۆ دروستکردنی پەیەندییەکی لەمجۆرە و پڕۆگرمی هابەش لەنێوان هەردوولادا.

هەروەها بەرێز د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لە کۆبوونەوکەدا بەشدار بوو و بۆ میوانەکان، تواناکانی زانکۆی کۆیە و پێداویستییەکانی بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە، بەتایبەت لە بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەگەری کاری هاوبەش لم بوارەدا.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

وێنە : دڵشاد كاكەڕەش