وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆڕبەندێكى جيهانى دەكات لە وڵاتى ڕوسيا

News #05, Issue 21, Sep 2016 | Núcey #05, Jhimarey 21, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 5، ژمارەى 21 مانگی 9 ساڵی 2016

وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆڕبەندى جيهانى زانكۆكانى كە پسپۆڕى سروشتيان هەيە دەكات لە شارى سانپترسپۆرگ لە وڵاتى ڕوسيا.

وەفدەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتووە لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و لەسەر بانگهێشتنى زانكۆى Mining University بەشدارى لە كۆڕبەندەكەدا دەكەن.

لەم كۆڕبەندەدا كە ڕۆژانى ٢٨-٣٠/ ٩/ ٢٠١٦ بەردەوام دەبێت، ١٢٠ زانكۆ بە نوێنەرايەتى ٦٠ وڵاتى جيهان بەشدارن تێيدا و بۆ يەكەمجارە وەفدێك لە كوردستان و وڵاتى ئێراقەوە بەشدارى تێدا بكات.

كۆڕبەندى سانپترسپۆرگ چوارەمين كۆڕبەندە لە دواى كۆڕبەندى ئەڵمانيا، يابان، نەمسا ئەنجام دەدرێت.

ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێكى گرنگە بۆ ديدار و چاوپێكەوتنى نێوان زانكۆكان و دروستكردنى پەيوەندى ئەكاديمى لە نێوان زانكۆكاندا.

كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى زانيارى زياتر لە پێگەى فەرمى كۆڕبەند.

لە خوارەوە ئەجێنداى كۆڕبەندەكە بخوێنەوە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ