وۆركشۆپێك لەبارەى چۆنيەتى نوسينى توێژينەوەى دەرچوون بەرێوەچوو

News #18, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #18, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 18، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 201

ڕۆژى چوارشەممە١٢ / ١٢/ ٢٠١٨ لەهۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆمان، ليژنەى چالاكيە زانستيەكانى فەكەڵتى زانست و تەندروستى، وۆركشۆپێكى بەرێوەبرد لەسەر چۆنيەتى شێوازى نووسينى توێژينەوەى دەرچوون ، بۆ خوێندكارانى قۆناغى چوارەم ، لە فاكەلتى زانست و تەندروستى.

لە وۆركشۆپەكەدا كە ژمارەيەكى زۆرى خوێندكارانى فەكەڵتى ناوبراو ئامادەبوون، هەريەك لە بەڕێزان د.بنار جەودەت، و د.سەرمەد نەجمەدين مەجيد و م.ى.سۆما فتاح رەسول، بابەتەكانيان سەبارەت بە نوێترين شێوازەكانى چۆنيەتى نوسينى توێژينەوەى دەرچوون پێشكەش كرد.