پەرتووكى مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لە بارەى گرفتى بەردەوامى و نابەردەوامى بڵاوكرايەوە

News #07, Issue 19, July 2016 | Núcey #07, Jhimarey 19, Mangí 7 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 19 مانگی 7 ساڵی 2016

بەڕێز پ.ى.د.كاوە محەمەد دەستوورە مامۆستاى زانكۆمان پەرتوكێكى چاپ و بڵاوكردەوە كە لە بنەڕەتدا توێژينەوەيەكە دەربارەى گرفتى بەردەوامى و نا بەردەوامى. بە مەبەستى كردنەوەى ڕێچكەيەكى تازە بۆ بينينى پەيوەندى نێوان ئێستا و ڕابردوو .

بۆچى ئەم بابەتە؟

بەڕێز دەستوورە دەلێت "لەبەر حەزوئارەزووى تاكە كەسى خۆم بوو ئەم بابەتەم هەڵبژارد، وە ئەم پەرتووكە گەشەدانە بە بەشێكى بچووك لە نامەى دكتۆراكەم ، كە هەستم دەكرد لەگەل چەند بەشى ديكە زياتر سەرنجي مامۆستايانى هەڵسەنگێنەرى بەلاى خۆيدا ڕاكێشاوە . بۆيە دواتر چەند مانگێكم تەرخانكرد بۆ كامڵكردنى "

لە بارەى ئەنجامەكانى توێژينەوەكە دەڵێت "لەم توێژينەوەدا چەند ئەنجامى گرنگم بۆ دەركەوت لەوانە كردنەوەى ڕێچكەيەكى تازەيە بۆ بينينى پەيوەندى نێوان ئێستاو ڕابردوو ، هەروەها هەولدان بۆ ڕاڤەيەكى تازەى بيرمەندى فەرانسى . فۆكۆ . "

پوختەى توێژينەوە

بەڕێز دەستوورە لە بارەى ناوەڕۆكى توێژينەوەكە دەڵێت " ناتوانرێت پەيوەندى نێوان ڕابردوو و ئێستا يان بە چەمكى بەردەوامى شيبكرێتەوە ، يان بە چەمكى نابەردەوامى . پەيوەندى نێوانيان ئاڵۆزەو پێويستيەكى فرەچەشنانە بەدى دەكرێت بۆ خوێندنەوەى ئەم دووە، وە بۆم دەركەوتووە كە پەيوەندى نێوان ئێستاو ڕابردوو بەپێي جۆرى پێناسەى مێژوو دەگۆڕێت . بۆيە پەيوەنديەكى فرە چەشنانە ن لەنێوان ئێستاو رابردوو ڕابردوو پێناسەيەكى تازە لە مێژوو دەخوازێت ."

توێژەراني زانستە كۆمەلآيەتيەكان بەتايبەتى ئەوانەى حەزيان لە مێتۆدۆلۆژى مێژوويى، فەلسەفە، مێژوو هەيە دەتوانن خوێنەرى ئەم بابەتە بن.

بۆ خوێندنەوەى ئەم كتێبە كليك لێرە بكە.

زانيارى كەسى :

كاوە محەمەد حەسەن

نازناوى زانستى : پرۆفيسۆرى ياريدەدەر

پسپۆرى ورد – فەلسەفەى مێژوو ، مێتۆدۆلۆژى زانستە مرۆييەكان

ژمارەى توێژينەوە بلاو كراوەكان : پێنج

ژمارەى پەرتووكە چاپكراوەكان : دوو

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

دەتوانيت ئەم بابەتە بە PDF دابگريت.