مەراسيمێك بە بۆنەى ساڵيادى دامەزراندنى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو

News #01, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #01, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی 1، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

بەبۆنەى ساڵيادى دامەزراندنى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆى كۆيە، لە هۆڵى سەرەكى كتێبخانەكە بە بەشدارى بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و جێگرانى سەرۆكى زانكۆ و ژمارەيەكى زۆر مێوان، مەڕاسيمێك بەڕێوەچوو.

رۆژى ٢ / ١٢ ى هەر سالێك يادى دامەزراندنى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆى كۆيەيە چونكە لە بەروارى ٢ / ١٢ / ٢٠٠٦ هاتوەتە دامەزراندن، ئێستا ئەم كتێبخانەيە زياتر لە ٧٠ هەزار پەرتوكى تێدايە و پرۆسەى بە ئۆن لاين كردنى ماوەى دوو ساڵە بە سەرپەرشتى بەڕێز د.ديلان مەجيد رۆستەم جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بەڕێوە دەچێت.

لەم مەڕاسيمەدا چەند بڕگەيەك بەڕێوەچوون ، وێڕاى پێشكەشكردنى چيرۆكى دامەزراندن و گەشەپێدانى كتێبخانەكە و مۆزەخانەكەى ناوى، ئامادەبووان سەردانى پێشانگايەكى كتێبيان كرد كە بەهەمان بۆنەوە كراوەتەوە و بۆماوەى هەفتەيەك بەردەوام دەبێت، هەروەها سەردانى مۆزەخانە و بەشى دەست نوسەكانيان كرد كە ژمارەيەك لە دەستنوسى بەنرخى تێدا پارێزراوە. هەر بەم بۆنەيەوە كارمەندانى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆ بە جل و بەرگى كورديەوە بەشداريان كرد لە رێ و ڕەسمەكە.