كۆمەڵەى كارگێڕى زانستيى عێراقى، كۆنفرانسێكى زانستى لە زانكۆى كۆيە ئەنجام دەدات

News #7, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #7, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 7، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

لە ژێر چاودێری زانکۆی کۆیە، کۆمەڵەی کارگێڕی کاریی زانستیی عێراقی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدات، بە ناونیشانی کارگێڕیی لەعێراق لە نێوان واقیع و ئاییندەدا.

بۆ ئەم مەبەستە و بۆ ڕێکخستنی پڕۆگرامی کۆنفرانس، وەفدی باڵای ڕێکخراوی ناوبراو، بە سەرۆکایەتی پ.ی. د. حەیدەر حەمزە جودی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمەڵە هاتنە زانکۆی کۆیە بۆ ئاشنابوون بە زانکۆ و تواناکانی، بۆ لەخۆگرتنی کۆنفرانس.

وەفدەكەى كۆمەڵەى كارگێڕى كارى زانستى ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٣/١٣ لە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە ئامادەبوون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى، وێڕاى ئامادەبوونى ڕاگرى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان و ستافى بەشى كارگێڕى و دارايى.

كؤنفرانسەكەى كۆمەڵەى كارگێڕى زانستيى عێراقى رۆژانى ٢-٤ ئايارى ٢٠١٧ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەيەدا كۆمەڵەكە بە زمانى عەرەبى و ئينگليزى بانگەشەى بۆ كۆنفرانسەكە دەست پێكردووە ( لە خوارەوە دەتوانى زانيارى پێويست دەربارەى كۆنفرانسە بخوێنيتەوە).

كۆمەڵەى كارگێڕى زانستيى عێراقى كۆمەڵەيەكى ئەكاديمى تۆماركراوە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى عێراقى . بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

وێنەكان : كاردۆ محەمەد

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ