شاندێكى زانكۆى مەكەدۆنيا


شاندێکی زانکۆی مەکەدۆنیای یۆنانی سەردانى زانکۆی کۆیە دەكات

لە ڕێکەوتی 06\10\2019 شاندی زانکۆی مەکەدۆنیا کە پێکهاتبوو لە پڕۆفیسۆر کۆنستانتینس ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و دراساتی هەرێمی و دکتۆرە فۆتینی سەرۆکی بەشی سلاڤیک و بەڵکان و دراساتی شەرقی و دکتۆر موراد خوێندکاری پۆست دکتۆرا لە مێژووی کورد لە ڕێگای بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیەکانی زانکۆی کۆیەوە سەردانی زانکۆى كۆيەيان کرد.
لە سەرەتاى سەردانەكەياندا لە فاکەڵتی پەروەردە بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر د.سفین جلال وسەرۆکی بەشی مێژو
و د.مەهدی هەرووتی و تەواوی مامۆستا و خوێندکارانی بەشەکە سیمینارێکیان لە لەسەر مێژووی نوێ و کۆنی کەمە نەتەوایەتیيەکانی ڕۆژهەڵاتی یۆنان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر شاندەکە سەردانی (سەنتەری مەلای گەورە)ی کرد و لەوێ یاداشتنامەیەک لەلایەن سەرۆکی سەنتەر دکتۆر هشیار زەکی و د‌کتۆر کۆنستانتیس بۆ توێژینەوەی هاوبەش واژۆ کرا
لە کاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆ شاندی ناوبراو لە درێژەی دیدارەکانیدا سەردانی هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر حەیدەر لەشکری یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا بەهات سەرۆکی سەنتەری جێندەر باڵانسی زانکۆی کرد

بۆ ڕۆژی دواتر ڕێکەوتی 07\10\2019 شاندەکە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەو بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ کراو بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیک کاری زانستی هاوبەش پێشکەش بکرێت لە نێوانیاندا.

http://fedu.koyauniversity.org/

Comments