issue-60 (2)سيمينارێك بۆ خوێندكارانى بەشە تەندروستييەكانى زانكۆى كۆيە





ڕێكخراوى لێنوس بۆ گەشەپێدانى مرۆيى لەژێر سێبەرى خاچى سورى ئەمريكى هەستا بە سازكردنى سيمينارێك لەژێر ناونيشانى (خنكان و بوژاندنەوەى دڵ وسييەكان و فرياگوزارى سەرەتايى)، لە ڕۆژى سێشەممە ڕێكەوتى ٣/ ١٢/ ٢٠١٩، بۆ خوێندكارانى قۆناغى سێ و چوارى تەواوى بەشە تەندروستييەكانى زانكۆمان.

سيمينارەكە لەلايەن ياريدەدەرى پزيشك: دكتۆر زانا صباح بەڕێوەبەرى بەشى تەندروستيى ڕێكخراوى لێنوس پێشكەش كرا، سيمينارەكە لە كاتژمێر ١٠ى بەيانى تا كاتژمێر ١١:٣٠ى خايەند.




ئامادەكردنى / عبدالله عثمان على

فۆتۆ / دڵشاد كاكەرەش 

Comments