issue-59 (7) به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆمان بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆمان كرد


 "
له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ، كه‌ به‌فه‌رمانی وه‌زاری داوا له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ ، بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌ خوێندكاران بگوترێته‌وه‌
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی به‌ پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، بۆ ماوه‌ی ( 3 ) سێ ڕۆژ له‌ ڕۆژانی 24 – 25 – 26 / 11 / 2019 . بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ ڕێگه‌ی مامۆستا (ڕێبوار طه عزیز ) له‌ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ ، به‌ سه‌رجه‌م خویندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆمان گوته‌وه‌ .
له‌م باره‌یه‌وه‌ مامۆستا ڕێبوارله‌ باره‌ی گرنگی و پێویستی ئاشنا بوونی خوێندكاران به‌بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وتی "
(
ئیمه‌ وه‌كو به‌ ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی كۆیه‌ ، به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه‌ بۆ ئاشناكردنی سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆمان كه‌ ماوه‌ی 3 سێ ساڵه‌ په‌یره‌وی ده‌كه‌ین .
بۆ ئه‌م ساڵیش له‌ ڕۆژانی 24 – 25 – 26 / 11 / 2019 هه‌ڵساین به‌ پێشكه‌ش كردنی سیمیناری تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ ، تا خوێندكاران شاره‌زایی په‌یدا بكه‌ن له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ، یاساكانی ته‌ندروستی ، مافه‌كانی خویندكاران له‌ كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك .
ئێمه‌ بابه‌ته‌كه‌مان دابه‌شكردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :-
یه‌كه‌م /
ئاگر ، شێوازی ، جۆره‌كانی سووته‌مه‌نی ، جۆره‌كانی ئامێری ئاگر كوژاندنه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئامێری ئاگر كوژاندنه‌وه‌ بۆ سووته‌مه‌نی گونجاو.
دووه‌م /
چۆنیه‌تی پاراستنی خوێندكاران له‌ تاقیگه‌كان ، چۆنیه‌تی پێداویستی پاراستنی كه‌سی ، بۆ كیمیاوی كام جۆره‌ جلو به‌رگ و كام چاویلكه‌ پێویستن ، بۆ فیزیا كه‌ تیشكی له‌سه‌ره‌ پێویسته‌ چ بكرێت ، بۆ نه‌وت پێویسته‌ چ بكه‌ن . هه‌موو ڕینماییه‌كان بۆ خوێندكاران ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی بده‌ن .
سییه‌م /
ته‌ندروستی گشتی له‌ ناو زانكۆ ، كه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ستی به‌رپرسیاریتی خوێندكاران .
بۆنموونه‌ كه‌ بۆ نه‌یه‌ك ده‌بیت ، شیوازی مانه‌وه‌و جێهێشتنی شوێنه‌كه‌ به‌ په‌یره‌و كردنی پاراستنی ژینگه‌ . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وشوینه‌ نه‌بیته‌ سه‌رچاوه‌ی پیسی و بلاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆ خوێندكاران و به‌ پاكی بمێنێته‌وه‌ .
چواره‌م /
دوابه‌ش ده‌بێته‌ بواری سه‌رنج و پرسیارو وه‌ڵامی خویندكاران له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی و پیشه‌یی كه‌ بناغه‌ی هه‌موو ئیشێكه‌ له‌ شوێنی كاركردن .
مامۆستا ڕیبوار سه‌باره‌ت به‌ چالاكیه‌كانی تر كه‌ له‌ ئه‌م ساڵدا ئه‌نجامیان داوه‌ وتی "
(
وه‌كو به‌ ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی كۆیه‌ له‌ ڕۆژانی 21-22-23/ 10 / 2019 خولی ڕاهێنانی ئاگركوژاندنه‌وه‌و فریاگوزاری سه‌ره‌تاییمان ئه‌نجام داوه‌ ، بۆ ئاستی زانكۆو گشت به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خویندكاران .)
سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی ئامێری ئاگركوژاندنه‌وه‌و پیداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌كان بۆ زانكۆ مامۆستا ڕیبوار وتی "
(
زۆر سوپاس بۆ سه‌رۆكی زانكۆمان پڕۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود حمد كه‌ هه‌میشه‌ هاوكارمانه‌و ئه‌وبابه‌ته‌ به‌گرنگ ده‌زانێت .
بۆ ئه‌مساڵ توانیومانه‌ ( 175 ) ئامێری ئاگر كوژاندنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ( 150 ) ده‌رمانخانه‌ی هه‌لواسراو بۆ پێداویستی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی دابین بكه‌ین بۆسه‌رجه‌م به‌شه‌ناوخۆیی و فاكه‌ڵتیه‌كان و به‌به‌رده‌وامیش چاودێری و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین . وه‌ هه‌ر به‌شه‌ناوخۆیی وفاكه‌ڵتییه‌ك له‌م پێداویستیانه‌ی نه‌بێت به‌ زووترین كات بۆ یان دابین ده‌كه‌ین .
له‌ كۆتاییدا هیوادارم خوێندكاران هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی ناوزانكۆ فاكه‌لتیه‌كان و شوینی نیشته‌جێ بوونیان .
وه‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێشكه‌ش كردنی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه‌ به‌ خویندكارانمان ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ گشت ڕووداویكی نه‌خوازراو بیان پارێزین .)

مامۆستا ڕێبوار طه عزیز
ماسته‌ر له‌ ته‌ندروستی گشتی
پسپۆر له‌ پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌
له‌ ساڵی 2010 وه‌ ماستایه‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌
ساڵی 2011 بۆ 2012 سه‌رۆكبه‌شی مێدیكه‌ل مایكرۆ بایۆلۆجی و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی دارستان بووه‌.
له‌ سالی 2012 وه‌ به‌ ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی كۆیه‌یه‌
ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالای یاساكانی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ .
سێ توێژینه‌وه‌ی هه‌یه‌
1 .
كاریگه‌ری ئاوی موگناتیسی له‌سه‌ر زیاد بوونی میكرۆبی زگ چوون
2 .
په‌یوه‌ندی بۆ ماوه‌یی نێوان ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ئایا كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رچه‌وری جۆری
HDL
و LDL
3.
توێژینه‌وه‌ی سێیه‌م دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی نوێ بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئاوبه‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كه‌ له‌ هه‌موو شوێنیك بتواندرێ ئه‌نجام بدریت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌‌ تائیستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ .
له‌ ئه‌نجامی كاره‌كانی توانیویه‌تی ستانداردی شیكاری ئاوی عیراق بگۆڕێ كه‌ له‌ساڵی 1984 تا 2009 به‌ هه‌ڵه‌ ده‌كرا .
ئامادەکردنی . محمد مغدید

 

Comments