issue-59 (4)" له‌‌ یادی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان ۆركشۆپێك له‌ زانكۆی كۆیه‌ پێشكه‌شكرا"Koya University Holds a Workshop on the International Accountants Day

Today, November 11, 2019, with the presence of Dr. Wali M. Hamad the President of Koya University Professor, Dr. Rebar Fatah the Dean of the College of Administration and Economics at University of Duhok, Asst. Prof. Dr. Shawn O. Khider the Dean of Faculty of Humanities and Social Sciences at Koya University, head of departments, academic staff, and students, Koya University’s Department of Administration and Economics in partnership with University of Duhok’s Department of Administration and Economics held a workshop at Judge Amir Hawezy Hall to commemorate and celebrate the International Accountants Day. The title of the workshop was “The Concept of Quality in Accounting and Auditing.” The workshop consisted of two panel sessions.

 

The first session was chaired by Dr. Brwa Sardar and featured the following speakers:

 

1.      Ms. Nareen Ibrahim Msto, University of Duhok, Department of Accountancy

2.      Dr. Shler Abdulrahman Rasheed, University of Duhok, Department of Accountancy

3.      Asst. Prof. Dr. Basima Falih Al-Naemi, Koya University, Department of Administration and Economics

 

The second session was chaired by Mr. Soran Kakarash and featured the following speakers:

1-      Assist. Prof. Vian Sleman Hamsaeed, Koya University, Department of Administration and Economics

2-      Ms. Toreen Nabil Abdulrahman, University of Duhok, Department of Accountancy

3-      Mr. Yunis Mohammed Khalaf, University of Duhok, Department of Accountancy

 

 

The workshop ended with a Q&A session to allow the audience to ask questions. Following the Q&A session, the speakers were awarded certificates of appreciation for their contribution to the workshop.

 

 

Note: The International Accountants Day is on November 10 but the workshop was held on November 11.

Prepared by: Mohammed Maghdeed


ڕۆژى دووشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 11 / 11 / 2019 .

به‌ ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك و پ . ی . دكتۆر شوان عمر ڕاگری فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ و كۆمه‌ڵیك سه‌رۆكبه‌ش و مامۆستاو خویندكار ، ۆركشۆپێكی هاوبه‌ش وه‌ك به‌رز ڕاگرتن و یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان ، له‌لایه‌ن به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆمان و به‌شی ژمێریاری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك له‌ هۆڵی حاكم ئه‌میرحه‌ویزی به‌ڕێوه‌چوو . به‌ ناونیشانی ( مفاهیم الجوده‌ فی المحاسبه‌ والتدقیق .

چه‌مكه‌كانی كوالێتی له‌ ژمێریاری ووردبینی دا .)

وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود حه‌مه‌د پێشكه‌ش كرا . دواتر وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن دكتۆر رێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێجی كاركێڕی و ئابووری له‌ زانكۆی دهۆك خویندرایه‌وه‌ . هه‌روه‌ها پ . ی . دكتۆر شوان عمرڕاگری فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد .

ۆركشۆپه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دوو دانیشتن ، دانیشتی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن دكتۆر بروا سه‌ردار به‌ڕێوه‌ بردرا كه‌ تیایدا هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕیزانه‌ی خواره‌وه‌ تویژینه‌وه‌كانیان له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پێشكه‌ش كرد .

مفهوم الجودة في ضوء معاير الايزو .( م . نارین ابراهیم مصطو/ به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )

جودة التدقیق الخارجي والعوامل المؤثرة فيها . ( م . د. شلير عبدالرحمن رشيد / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )

جودة المدقق الخارجی ومفهوم الكفاءة المهنية . ( پ . ى . د. باسمة فالح النعيمى / بةشى به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری / زانكۆی كۆیه‌ . )

دوای ته‌واو بوونی توێژینه‌وه‌كان گوێ له‌ پرسیارو تێبینیه‌كانی ئاماده‌بوان گیراوله‌ لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه‌ وه‌ڵام درانه‌وه‌ . له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان .

دانيشتنى دووه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا سۆران كاكه‌ ڕه‌ش به‌ڕیوه‌بردرا . هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕیزانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا تویژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد .

جودة التعلیم المحاسبی . ( پ . ی . د . ڤیان سلیمان حمه‌سعید / به‌شی كارگیڕی و ژمێریاری / زانكۆی كۆیه‌ )

جودة التقاریر المالیه‌ وفق معایر الأبلاغ المالي الدولية . ( م . تورين نبيل عبدالرحمن / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )

جودة المعلومات المحاسبية و تحسينها . ( م . يونس محمد خلف / به‌شی ژمێریاری / زانكۆی دهۆك )

دوای ته‌واو بوونی توێژینه‌وه‌كان گوێ له‌ پرسیارو تێبینیه‌كانی ئاماده‌بوان گیراوله‌ لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه‌وه‌ڵام درانه‌وه‌ . له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان .

سه‌باره‌ت به‌م ۆركشۆپه‌ هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوو زانكۆی كۆیه‌و دهۆك ، لیدوانمان له‌ به‌ریز دكتۆر رێبه‌ر فه‌تاح ڕاگری كۆلێجی كاركێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك وه‌رگرت .



دكتۆر ڕیبه‌ر وتی "

( ئه‌مڕۆ له‌ یادی ڕۆژی ژمێریارانی جیهان له‌ زانكۆی كۆیه‌ بووین ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌لیك مامۆستای به‌شی ژمێریاری كۆڵێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی دهۆك وكۆمه‌ڵێك مامۆستای به‌شی ژمێریاری و كارگێڕی فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ ۆركشۆپێكی هاوبه‌شمان پێشكه‌شكرد .

زۆر سوپاس بۆ زانكۆی خانه‌خوێ میوانداری باشیان كردن ، ئاماده‌كاری باشیان كردبوو توانیمان به‌یه‌كه‌وه‌ كارێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین ، له‌پێناو خزمه‌ت كردن به‌ بواری ژمێریاری و ئابووری . )

له‌ كاردا جدی و له‌ ڕه‌فتاردا مرۆڤ دۆست " "

دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح له‌ قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ‌"

( زانكۆی كۆیه‌ زانكۆیه‌كی گه‌نجه‌ ، له‌رووی كوالیتیه‌وه‌ باشه‌ ، ئیمكانیاتیان هه‌یه‌ ، خاوه‌نی كۆمه‌لیك مامۆستای جدی و ئاست به‌رزن .

ئه‌م زانكۆیه‌ لای من پیگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ . لێره‌ خۆم به‌ غه‌ریب نازانم ، من سێ كۆرسی دكتۆراكه‌م لێره‌ خویندووه‌ ، وه‌ زۆر سودم له‌م زانكۆیه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌رووی زانستیه‌وه‌ ، وه‌ تائیستاش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان نه‌پچڕاوه‌ ، ئه‌م ۆركشۆپه‌ی ئه‌مڕۆش له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌ كه‌هه مانه‌ . خواستیشمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆنفڕانسێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین .

لێره‌دا ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرم كه‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك ناوی مامۆستاكه‌م بهێنم ، له‌ كاتی خویندنی دكتۆراكه‌م دكتۆر هۆشیار معروف م ناسی زۆر سوودم له‌ ئه‌زموونی ئه‌و به‌رێزه‌ وه‌رگرت زۆر سه‌رسام بووم به‌ كه‌سایه‌تی ئه‌م مامۆستا به‌ڕیزه‌ ، سه‌ره‌تا پیم وابوو دكتۆر هۆشیاربه‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌ ولاتانی دوونیا گه‌ڕاوه‌ ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ جوان و به‌رزه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ . له‌ كاردا جدی و له‌ ڕه‌فتاردا مرۆڤ دۆست . به‌لام كاتیك تێكه‌لاویم په‌یداكرد له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه‌ ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌م له‌زۆربه‌ی مامۆستاكان به‌دی كرد . به‌ تایبه‌تی دكتۆر وه‌لی و دكتۆرڤیان وزۆر مامۆستای تر .كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌موویان ده‌میكه‌ براده‌رتن نزیكن لیت و له‌ كاركردنیشدا جدین . بۆیه‌ حه‌زده‌كه‌ی هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌مشاره‌ به‌هێز بێت . ‌

به‌ڕای من پیویستی په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌ردوو زانكۆی دهۆك و كۆیه‌ واتایه‌كی تری هه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ له‌مانا‌ زانستیه‌كه‌ی ده‌ربازبێت ، چوونكه‌ خاوه‌نی دوو ( لهجه‌ ) شیوه‌زاری جیاین ، ئه‌م نزیكیه‌ سود به‌ خشه‌ له‌ڕووی گرنگی زمان . كه‌لتور ، لیك نزیكبوونه‌وه‌ی زۆنه‌كان ، من ئه‌مه‌ به‌ كاری زانكۆ ده‌زانم ، ناكرێ زانكۆ هه‌رله‌سه‌ر بابه‌ته ‌زانستیه‌كان بووه‌ستێت . زانكۆ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت ، پێویسته‌ خۆی له‌ بابه‌ته‌كانی جڤاكی و سیاسی وئابووری به‌دوورنه‌گریت و قسه‌ی خۆی هه‌بێت . )

پیویسته‌ كۆیه‌ ئابووریه‌كی به‌ هیزی هه‌بێت " "

له‌ كۆتایی وقسه‌كانی دا ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری وتی "

( ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ كۆیه‌ ئه‌وه‌ بڵێم ، كه‌ كۆیه‌ خاوه‌نی ڕابردوویه‌كی ڕۆشنبیری گه‌وره‌یه‌ ،

له‌ كۆنی و مێژووی پڕشنگداری منافه‌سه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و زۆر له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی كوردستان ده‌كات ، ئه‌وه‌ له‌ ڕابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریه‌كی پته‌و به‌هێز بنیات نراوه‌ ، به‌لام جیگه‌ی نیگه‌رانیه‌ له‌ئیستادا ئه‌م شاره‌ خاوه‌نی ئابووریه‌كی باش نیه‌ ، داهاتی خه‌لكه‌كه‌ی له‌ ئاستی بژێویه‌كی گونجاو نیه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌م زانكۆیه‌ نه‌بوایه‌ له‌وانه‌یه‌ گوزه‌رانی خه‌لك خراپتریش بوایه‌ ، پیویسته‌ ئیمه‌ی ژمێریاران زانستیانه‌ كارله‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین و بزانین چۆن چاره‌سه‌رئه‌بیت . پێویسته‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زانكۆكان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ، ئیمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ ئاماده‌ین . بۆ ئه‌وه‌ی كۆیه‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر پیگه‌ ئابووریه‌كه‌ی جارانی و ببیته‌ خاوه‌ن ئابووریه‌كی به‌هێز، بۆئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك جاران به‌ پێشه‌نگی بمێنێته‌وه‌ . )


دكتۆر ڕێبه‌ر فه‌تاح :

ماسته‌ر له‌ ئابووری ڕاگه‌یاندن . نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی كردۆته‌ كتاب وه‌ك بابه‌تێكی ڕاگه‌یاندن هه‌یه‌ له‌كتێبخانه‌كان .

دكتۆرا له‌ بواری ئابووری شاراوه‌ به‌ده‌ست هیناوه‌ .

كاری ڕاگه‌یاندنی كردووه‌ له‌ كه‌ناله‌كانی كوردستان تی ڤی و دهۆك تیڤی .

سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ( ئه‌ڤرۆ ) یه .

ئیستا ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریه‌ له‌ زانكۆی دهۆك .

ئاماده‌كردنی : محمد مغدید

تێبینی : 10 / 11 ڕۆژی ژمێریارانی جیهانییه‌ ، به‌ڵام ئه‌م ۆركشۆپه‌ له‌ رۆژی 11 /11 پێشكه‌ش كرا .