issue-58 (6) " به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و سه‌نته‌ری زه‌هاوی له‌ پانێڵێكی هاوبه‌شدا "




به‌ ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر دكتۆر وه‌لی محمود حمد سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر دكتۆر صباح به‌رزنجی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری . وه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌رو مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو خوێندكارو میوان . رۆژی سێشه‌مه‌ ڕیكه‌وتی 29 / 10 / 2019 . پانێلی هاوبه‌شی نێوان به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆمان و سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی فیكری ، به‌ ناونیشانی :
" کاریگەرییە خراپەکانی ڕووکەشبوون لە خوێندنەوەی دەقە ئاینییەکاندا "
له‌ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ به‌ڕیوه‌ چوو . له‌م باره‌یه‌وه‌ پ . ى . دكتۆر هيمن عزيز وه‌ك لا‌یه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئاینی وتی "
( ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌ گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ ئه‌وه‌ی ۆركشۆپێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین .
سه‌باره‌ت به‌ رووكه‌ش بوون یان خوێندنه‌وه‌ی ساده‌یی له‌ ده‌قه‌ ئاینیه‌كان و كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا . له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئابووری "، له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی تاك له‌سه‌ر درووست بوونی خێزان ، له‌سه‌ر تۆكمه‌بوونی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت . ویستمان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ۆركشۆپه‌وه‌ په‌یامیك بگه‌یه‌نینه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان ، كه‌ بڵێین تێگه‌یشتنی ساده‌یی له‌ ده‌ق كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ . ده‌بێت هه‌موومان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ماهه‌نگ بین له‌ حكومه‌تیش ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ خراپه‌ نه‌هێڵین له‌ ناو گه‌نجان ، هه‌تا له‌ناو ئه‌كادیمیسته‌كانیش ، ئه‌وانه‌ی پسپۆریشن له‌م بواره‌ ، ئه‌وانه‌ پسپۆڕیه‌كه‌یان ساده‌یی و ساكاری نه‌بێت له‌ ده‌قه‌ ئاینیه‌كان ، ته‌نها پاڵپشت به‌ ده‌قێكی ساده‌ فتوایه‌كی گه‌وره‌ بدات ، كاریگه‌ری له‌ناو كۆمه‌لگا دروست بكات و له‌ كۆتاییدا ببێته‌ هۆی پارچه‌ پارچه‌ بوونی كۆمه‌لگا و گه‌نجان . هه‌ریه‌كه‌و به‌ كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه‌ تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری دروست بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌بوان یان به‌شداربووان .
ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی وركشۆپه‌كه‌ . له‌ ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه‌ ڕیكلاممان بۆ كردبوو ، هه‌ر له‌م ڕیگایه‌وه‌ هه‌م به‌شداربوان و هه‌م ئاماده‌بوان سوودمه‌ند بوون .
ئێمه‌ وه‌ك به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینی له‌ فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كۆیه‌ ، ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین ۆركشۆپمان بوو . وه‌ دووه‌مین كاری هاوبه‌شی ئیمه‌و سه‌نته‌ری زه‌هاویه‌ .
وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری داهاتووماندا به‌نیازین به‌م زوانه‌ ۆركشۆپێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی تر به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ڵام به‌ سپۆنسه‌ری ئه‌وان . له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ چه‌مكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕاست كردنه‌وه‌ی مه‌فهومی ئه‌م چه‌مكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ له‌ناو كۆمه‌لگادا .
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ په‌یامێك بگه‌یه‌نینه‌ ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ندێك وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌م بواره‌ ، كه‌ كارمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن . ئێمه‌ په‌یامیكمان پێیه‌ ، تیۆرێكمان پێیه‌ له‌سه‌ر داڕشتنی مه‌نهه‌جێكی نوێ تیؤریكی نوێ میتۆدێكی نوێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌ ئاینیه‌كان ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان بن ئێمه‌ له‌وه‌ دڵنیاین كه‌ خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات . میتۆدێك كه‌ گونجاوبیت له‌گه‌ل تێڕامانی كوردی ، له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی كوردی تێڕامانێكی ناسیۆنالستیانه‌ی كوردیانه‌ . تێگه‌یشتنیكی كوردیانه‌ بۆ ده‌قه‌ ئاینیه‌كان كه‌ له‌ سه‌ره‌نجامدا به‌شداربێت له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی گه‌شه‌سه‌ندنی هاولاتی بوونی كورد . )
پ . ی . دكتۆر هیمن عه‌زیزبرایم سه‌رۆكی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینی له‌ فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كۆیه‌

لێدوانی پ . ی . دكتۆر صه‌باح به‌رزنجی وه‌ك لایه‌نی سه‌نته‌ری زه‌هاوی "
( وه‌ك سه‌نته‌ری زه‌هاوی ئه‌وه‌ دووه‌مین پانێڵی هاوبه‌شمانه‌ له‌گه‌ڵ به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینهی له‌ فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كۆیه‌ .
به‌گشتی بابه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی توێژه‌ره‌كان پێشكه‌شیان كرد گرنگ بوون ، په‌یوه‌ندیان به‌ خوندنه‌وه‌ی ده‌قه‌وه‌ هه‌بوو . تێگه‌یشتنی دروست و زانستیانه‌ له‌ ده‌قه‌ ئایینیه‌كان ڕێخۆشكه‌ره‌ بۆ دروست بوونی ئاشتی ئایینی بۆ ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی ، سه‌قامگیربوونی تێگه‌یشتنی دروست واتای سه‌قامگیر بوونی كۆمه‌لگایه‌ واتای پێشكه‌وتنه‌ ، واتای قبوڵكردنی یه‌كتریه‌ . واتای بوونی مه‌ودایه‌كی باشه‌ له‌ ئازادی . وه‌ك سه‌نته‌ری زه‌هاوی ئێمه‌ خواستی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ زیاتر گرنگی به‌م بابه‌تانه‌ بده‌ین ، وه‌ خواستی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌م چالاكیانه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستی نێوده‌وله‌تی ، به‌ڵام وه‌ك وتم ئیمه‌ سه‌نته‌رێكین ئیمكانیه‌تمان سنوورداره‌ ، وه‌زانكۆكانی كوردستانیش له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئیستادا تواناكانیان له‌مباره‌یه‌وه‌ سنوور داره‌ . به‌لام ویستمان هه‌یه‌ له‌داهاتودا بتوانین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی فراوانتر له‌ ئاستێكی فراوانتر ئه‌نجام بده‌ین به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر تر له‌ توێژه‌ران و پسپۆرانی ئه‌م بواره‌ پشتیوان به‌ خوا به‌رده‌وام ده‌بین . سوپاس بۆ ئیوه‌و زانكۆی كۆیه‌ بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌ . )
لێدوانی دكتۆر عوسمان هه‌له‌بجه‌یی وه‌ك به‌شداربووی پانێڵ .
( پێشه‌كی ده‌ستخۆشی له‌ زانكۆی كۆیه‌ ده‌كه‌م ، زانكۆی كۆیه‌ له‌ زۆر بواردا پێشه‌نگ بووه‌ ، من وه‌كو ڕۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌م زانكۆیه‌ ، كه‌ سه‌رده‌مانێك مامۆستا بووم تیایدا . ئیستا وه‌ك قه‌رزارێك خۆم به‌قه‌رزار ده‌زانم ، كه‌بێم به‌شداری بكه‌م له‌م جۆره‌ پانێڵ و ۆركشۆپ و كۆنفرانس و كۆنگرانه‌ ، كه‌ له‌م زانكۆیه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌چێت .
گرنگی دان به‌زانست ، گرنگی دانی زانست به‌ بابه‌ته‌ زانستیه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه‌ . ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ ، ده‌خوازێ زۆر گرنگی پێبدرێ ، چونكه‌ زۆر فه‌یله‌سوفمان هه‌یه‌ له‌ بواری فیزیا شتیك نازانن له‌ بواری ئه‌سترۆنۆمیك و كۆسمۆلۆجی شتێك نازانێ ، زۆربابه‌تی زانای گه‌وره‌ی كۆسمۆلۆجیمان هه‌یه‌ فڕی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و فه‌یله‌سوفه‌وه‌ نیه‌ . بۆیه‌ كاتێك ئه‌م دوانه‌ كۆ ده‌كرێنه‌وه‌ ، گرنگی دان به‌ فه‌لسه‌فه‌ ، گرنگیدانیش به‌ زانسته‌ فه‌جریه‌كانیش وه‌كو پزیشكی و ئه‌ندازیاریه‌ وه‌كو فه‌له‌كناسیه‌ . ئه‌وانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ خالی زۆر گه‌وره‌مان بۆ ئه‌وروژێنن ، ئینجا ئه‌نجامی زۆر زۆر گه‌وره‌شی ده‌بێت .
ئه‌وكاته‌ غه‌ریبایه‌تی له‌نیوان ئه‌م دوانه‌دا نامێنێت ، هه‌ماهه‌نگی دروست ده‌بێت .
بۆیه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ زانكۆی كۆیه‌ ئه‌نجام درا ، كاریكی زۆر گه‌وره‌ بوو ، به‌ڵام هیوادارم له‌م چه‌قبه‌ستووییه‌ به‌س له‌ناو كوردستانا ده‌ربچیته‌ ده‌ره‌وه‌ .
ئه‌م زانكۆ گه‌وره‌و جوانه یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان . حه‌زده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، هه‌ندێ مامۆستای زیره‌ك له‌ كوردستان ، شاره‌زا له‌و بواره‌ فه‌لسه‌فیانه‌ ، به‌ دونیا بناسێنێ ، واتا بیان باته‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو مامۆستاكان له‌ زانكۆی كۆیه‌ دابیت ، ئینجا هه‌ندێ مامۆستای گه‌وره‌ش هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتیان بكات و بیانهێنێ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كوردستان ، با ئه‌وه‌ خاڵێك بێت بۆ ناساندنی كورد به‌ جیهان و خاڵی ناساندنی زانا جیهانیه‌كانیش به‌ كورد .)
پڕۆفیسۆر دكتۆر عوسمان محمد غه‌ریب ناسراو به‌ عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئیستا مامۆستایه‌ له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین . تائیستا 7 حه‌وت كتێبی چاپكراوی هه‌یه‌ . له‌گه‌ڵ 35 سیوپینج توێژینه‌وه‌ی زانستی . ‌
له‌ كۆتایی هه‌ر دانیشتنیكیدا توێژه‌رانی به‌شداربوو تیبینی و سه‌رنجی ئاماده‌بوانیان وه‌رگرت و وه‌لامی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌ . له‌ هه‌مان كات ڕێزلینان به‌ خشرایه‌ سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ئه‌م پانێله‌ هاوبه‌شه‌ .
ئاماده‌كردنی : محمد مغدید
وینه‌كان : دڵشاد كاكه‌ره‌ش

Comments