issue-58 شاندێکی زانکۆی مەکەدۆنیای یۆنانی سەردانى زانکۆی کۆیە دەكات



بە بەشدارى توێژه‌رانی وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیا، وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی ئامادەکاری بۆ دووبارە رێکخستنەوە و بەکارهێنانەوەی بەشە کۆنەکەی شاری کۆیە

رێككه‌وتی٧/١٠/٢٠١٩ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان وۆرك شۆپێكی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو 

له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ دوباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی به‌شه‌كۆنه‌كه‌ی شاری كۆیه‌ .

وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ هۆڵی وۆرك شۆپ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری كۆیه‌و

 به‌رپرسانی شوێنه‌واری كۆیه‌و هه‌ولێرو په‌رله‌مانتاران و هەروەها خاوەن خانوە کۆنەکان كاتژمێر ١٠ دەستى پێكرد.

سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه‌ به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان دەستی پێکرد .
سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێکخستنی وۆرك شۆپ (پ.ی.د گه‌لاوێژ باپیر) به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌رێزه‌كانی كردو بە وردى باسى هۆكارەكانى سازدانى ورۆكشۆپەكە و گرنگى و بايەخى ئەو ورۆكشۆپە كرد، دواتر به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو باسی وۆرك شۆپه‌كه‌ و چالاکییەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆى بۆ ئاماده‌بوان كرد. 
دوا تر به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه ‌پ.د. وه‌لی مەحمود حەمەد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی وۆركشۆپه‌كه‌ ده‌ربری به‌ڵێنى هەموو هاوكارى و كارئاسانييەكى پێدان، دواتر به‌رێز مامۆستا یوسف كه‌لكانی قائیمقامی كۆیه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو گوتی: " ئێمه‌ وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زای كۆیه‌ خۆشحاڵین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپانه‌و ئێمه‌ خۆمان به‌ پارێزه‌رێكی شوێنەوار ده‌زانین و هه‌موو هاوكارێكی ئه‌م بواره‌ ده‌كه‌ین بۆ‌ پاراستنی شوێنه‌واره‌كان". 
دوا تر به‌رێز سه‌ركه‌وت سۆفی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ بابه‌تێكی پێشكه‌شكردو لە ميانەيدا گوتی: " ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌م وۆرك شۆپانه‌و خۆمان وەك ئه‌ندامێكی ئه‌مجۆره‌ وۆرك شۆپانه‌ین و هاوكار ده‌بین".

وۆرك شۆپه‌كه‌ وۆرك شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌و به‌ به‌ژداری شاره‌زایان و توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانى بەڕێوەچوو.

له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیاو چیك و ئیتاڵیا به‌ژداربوون. 
ئه‌م وۆرك شۆپه‌ وەك يەكێك لە راسپارده‌كانی (كۆنفرانسی زانستی كۆیه‌ له‌ ره‌وتی شارستانی) به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٩ ئه‌م كۆنفرانسه‌ به‌رێوه‌چوو .

بەرپرسى پرۆگرامی ته‌لارسازی و میراتی كه‌لتوری سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان به‌رێز (پ.ی.د سحر القیسی) بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت :" ئامانجمان له‌م وۆرك شۆپه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‌به‌رنامه‌ وكاری نوێمان هه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فاكه‌ڵتیمان‌ بۆ‌ پاراستنی شوێنه‌وار له‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ شارى كۆیه‌و دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌یان و به‌ به‌ژداری شاره‌زایانی مێژوو و مێژووناسانیش، و‌ پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه ASK و ، هاوكات فه‌رمانگاكانى كۆیه‌ش ئه‌ندامن له‌م وۆرك شۆپه‌داو به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موان سه‌رژمێری شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كانمان ئه‌نجامداوە له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر خانووه ‌كۆنه‌كانی كۆیه‌ ده‌كه‌ین به‌رێكخستن و به‌كارهێنانه‌وه‌ی خانووه ‌كۆنه‌كان، دوای ئه‌م وۆركشۆپه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌و سیمیناره‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌ كه‌له‌پوریانه‌‌، له‌م وۆرك شۆپه‌دا توێژه‌رانی سێ وڵات به‌ژدارن كە بريتين لە ( چیك ئه‌ڵمانا ئیتاڵیا ).

(پ.د كتۆر چنزیا) پاپی به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوانه‌ی شوێنه‌واری كۆیه (ASK) ‌بۆمان ده‌دوێت و ده‌ڵێت: " ئه‌م وۆركشۆپه‌ هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوانه‌یه‌ له‌ كاری شوێنه‌واری و ئێمه‌ سه‌ره‌تا له‌ چاخه‌ كۆنه‌وه‌كانه‌وه‌و ده‌ستمان پێككرد وه‌ك تێك هه‌ڵكێشانێك له‌ نێوان چاخه‌ كۆنه‌كان و ئه‌م خانوانه‌ی ئێستا هه‌ن و پێویسته‌ نوێ بكرێنه‌وه، (چنزیا پاپی) ده‌ڵێت: (ئه‌م وۆرك شۆپه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ و ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌م وۆرك شۆپه‌ پێشكه‌شكران وه‌ك ئه‌م توێژینه‌وانه‌ن كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كانی به‌رلین و نیۆرك پێشكه‌شده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
چانزی پاپ ده‌ڵێت: " من لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌شی ته‌لارسازی بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپه‌ تا هه‌وڵ بده‌ین شوێنه‌ شوێنه‌واریيه‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه‌و به‌كاریان بهێنینه‌وه‌، چنزیا پاپی ده‌ڵێت پێويسته‌ خه‌ڵكی كوردستان شانازی بكه‌ن به‌و مێژووه‌و شوێنه‌وارانه‌ی هه‌یانه‌ و ئێمه‌ وه‌ك توێژه‌ران و شاره‌زایان له‌ به‌شێكی كه‌می ئه‌م مێژوه‌ ده‌زانین و شاره‌زاین.

به‌رێز هێمن نه‌عمان لێپرسراوی پشكنین و شوێنه‌واره‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ و به‌ژدار بوو له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ وه‌ك توێژه‌ر بۆمان دواو ده‌ڵێت: " ئه‌م وۆركشۆپه‌ی ئه‌ورۆ ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی كۆنفرانسی كۆیه‌ له‌ ره‌وتی شارستانییه‌تدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌م كۆنفرانسه‌دا داواكرا كه‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌ شوێنه‌واره‌كانی كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری بینا كۆن و كه‌له‌پورییه‌كانى ناوچەكە. 
به‌رێز هێمن نه‌عمان ده‌ڵێت: " له‌م وۆرك شۆپه‌دا زیاتر گرنگیدراوه‌ به‌ خانوه‌ كۆنه‌كان و نوێكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانه‌وه‌یان ئه‌مه‌ش لەبەرئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا زۆرێك له‌م خانوه‌ كۆن و كه‌له‌پوریانه‌دا له‌ ترسی له‌ ناوچووندان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌يەكی زۆره‌ بودجه‌ی چاككردنەوەيان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌و یان چۆل كراون له‌ لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌.
وه‌ ئه‌م چالاكييە زانستيه‌ی ئه‌مرۆ لایەنه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وەی كوردستان تیا به‌ژداربوو له‌ توێژه‌رانی ناوه‌خۆ و بیانی كه‌ تێیدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌و گرفته‌كانی شوێنه‌واری كۆیه‌ دیاربكرێن و بۆ ئاگاداركردنی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ له‌ بونی مه‌ترسی له‌ ناوچوونی شوێنه‌واره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هاوكاری زانكۆی كۆیه‌ و ئه‌م زانكۆیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كێشه‌ مادی و زانستییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

لە كۆتايدا ماوەتەوە ئەوە بڵێين تەواوى سەرنج و گفتوگۆكانى نێو وڕۆكشۆپەكە دواتر دەكرێت بە ڕاپۆرت و سەرۆكايەتى زانكۆو بەشەكانى فاكەڵتى ئەندازيارى كارى پێويست بۆ جێبەجێكردنى دەكەن

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/feng/



خوێندکارێکی ترى به‌شی ئینگلیزی له‌ فاکه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان

له‌ پڕۆگرامێکی خوێندن له‌ زانکۆیه‌کی ئیسپانی قبوڵ ده‌کرێت



دواى ئەوەى لە ساڵى ڕابردوودا بەپێی گڕانتێك کە زانکۆی کۆیە لە زانکۆی ئەلمێریای ئیسپانیا وەریگرتوەو لەچوارچێوەی پڕۆژەی (+Erasmus)دا، خوێندکار ( ئیبراهیم ڕه‌سوڵ) خوێندکاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌ فاکه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى زانكۆى كۆيە بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ په‌سه‌ندکرا.

و لە ساڵى ڕابردوودا خوێندکارى ناوبراو بۆ زانکۆی ئەلمێریا لە وڵاتى ئيسپانيا قۆناغى چوارەمى خوێند، و کۆی خەرجیەکانی لەسەر پڕۆگرامەکە بوو.

بۆ ئەمساڵى خوێندنيش خوێندكارێكى ترى بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان

بۆ ئەمساڵى خوێندنيش له‌ دوای تاقیکردنه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنی چه‌ند خوێندکارێک، خوێندكار ( هەرێم نياز) دواى دەرچوونى لە قۆناغى سێيەمى بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان لە هەمان پڕۆگرام وەرگيراو ئێستا قۆناغى چوارەم لەهەمان زانكۆ لە وڵاتى ئيسپانيا دەخوێنێت.

ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ پەيجەكەمان دواو گوتی: " لەکۆی ژمارەیەک خوێندکار که‌ ناویان تۆمارکرابوو، وه‌ دوای بەراوردکردنی کۆی وانەکان و نمرە و چاوپێکەوتن من توانیم ده‌رفه‌تی به‌شداریکردن له‌م پڕۆگرامه‌ به‌ده‌ستبهێبم، که‌وا خوێندنه‌که‌ بۆماوەی یەک ساڵەو تاوه‌کو مانگی نۆی ٢٠٢٠ده‌خایه‌نێت، لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ بەتايبەتى بەرێز سەرۆكى زانكۆ و به‌ڕێزان د.حەيدەر لەشكرى و د. ديلان و سه‌رۆکی به‌شه‌که‌مان م.ئاره‌زوو بکه‌م که‌وا هاوکارو پاڵپشتم بوون".


https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/fhss/ 

 

  ڕێکەوتی 06\10\2019 شاندی زانکۆی مەکەدۆنیا کە پێکهاتبوو لە پڕۆفیسۆر کۆنستانتینس ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و دراساتی هەرێمی و دکتۆرە فۆتینی سەرۆکی بەشی سلاڤیک و بەڵکان و دراساتی شەرقی و دکتۆر موراد خوێندکاری پۆست دکتۆرا لە مێژووی کورد لە ڕێگای بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیەکانی زانکۆی کۆیەوە سەردانی زانکۆى كۆيەيان کرد.

لە سەرەتاى سەردانەكەياندا لە فاکەڵتی پەروەردە بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر د.سفین جلال وسەرۆکی بەشی مێژوو د.مەهدی هەرووتی و تەواوی مامۆستا و خوێندکارانی بەشەکە سیمینارێکیان لە لەسەر مێژووی نوێ و کۆنی کەمە نەتەوایەتیيەکانی ڕۆژهەڵاتی یۆنان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر شاندەکە سەردانی (سەنتەری مەلای گەورە)ی کرد و لەوێ یاداشتنامەیەک لەلایەن سەرۆکی سەنتەر دکتۆر هشیار زەکی و د‌کتۆر کۆنستانتیس بۆ توێژینەوەی هاوبەش واژۆ کرا
لە کاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆ شاندی ناوبراو لە درێژەی دیدارەکانیدا سەردانی هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر حەیدەر لەشکری یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا بەهات سەرۆکی سەنتەری جێندەر باڵانسی زانکۆی کرد
بۆ ڕۆژی دواتر ڕێکەوتی 07\10\2019 شاندەکە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەو بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ کراو بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیک کاری زانستی هاوبەش پێشکەش بکرێت لە نێوانیاندا.

http://fedu.koyauniversity.org/




Comments