خولێكی راهێنان له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌رێوه‌ چوو

News #03, Issue 55, july 2019 | Núcey #03, Jhimarey 55, Mangí 07 Sallí 2019 | نوچەی 03، ژمارەى 55  مانگی 07 ساڵی 2019


له‌به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی خولێكی راهێنان به‌رێوه‌چوو> 

رێكه‌وتی ٢٠١٩/٧/٢٠ تا ٢٠١٩/٧/٢٧ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری خولێكی راهێنان كراوه‌ بۆ مامۆستایانی به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی له‌ سه‌ر ئامێره‌كانی(CNC,Fatigue) خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرانی وڵاتی ئێرانه‌وه‌ سه‌ربه‌ زانكۆی (University of Technology Babol Noshirvani).

له‌باره‌ی خوله‌كه‌وه‌ به‌رێز د. زاهد عمر سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی ده‌‌ڵێت "به‌رێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌شه‌كه‌مان و مامۆستایانی ئه‌م به‌شه‌. بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان  سه‌رۆكی زانكۆ و به‌رێز راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و بەڕێوەبەرى پەيوەنديەكان ده‌كه‌م كه‌ هاوكار و پاڵپشت بوون له‌ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌"

د. زاهد ده‌ڵێت "به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن و پیشه‌ سازی به‌شێكی گرنگه‌ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ داین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌م به‌شه‌"

سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن و پیشه‌سازی ده‌ڵێت "ئه‌ودوو ئامێره‌ی راهێنانمان كرد له‌سه‌ریان دوو ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو و پێویستین بۆ به‌شه‌كه‌مان سودێكی گرنگی ئه‌بێت له‌ داهاتوو بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان و چه‌ند به‌شێكی تریش له‌ فاكه‌ڵتیمان"

ئامادە و وێنە: بەندى لوقمان
Comments