بۆ ڕاهێنانى زانستى، خوێندكارانى سكوڵى پزيشكى زانكۆمان لە وڵاتى ئوردنن

News #01, Issue 55, july 2019 | Núcey #06, Jhimarey 55, Mangí 07 Sallí 2019 | نوچەی 01، ژمارەى 55  مانگی 07 ساڵی 2019


خوێندكارانى قۆناغى شەشەمى سكوڵى پزيشكى زانكۆمان، بۆ ڕاهێنانى زانستى لە بوارى پسپۆرى جياواز، لە وڵاتى ئوردنن.

لەبەر ڕۆشنايى واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ زانكۆى ئوردن، زانكۆمان توانى خوێندكارانى قۆناغى شەشەمى سكوڵى پزيشكى بۆ ماوەى مانگێك بێ بەرامبەر بەشدارى پێبكات لە خولى ڕاهێنانى پسپۆريەكانى (هەناوى، نەشتەرگەرى، منداڵبوون، منداڵان).

ڕۆژى ٢٠١٩/٧/٩ شاندى زانكۆى كۆيە كە پێكهاتبوون لە دوو مامۆستاى سەرپەرشتيار بەڕێزان (پ.ى.د.ولاء جەودەت و د.هۆشمەند جەمال) و ١٠ خوێندكارى سكوڵى پزيشكى گەيشتنە فڕۆكەخانەى مەليكە عەليا لە عەمانى پايتەختى ئوردن. بۆ ڕۆژى دواتر كۆبوونەوەى دابەشكردنى خوێندكارەكان لەگەڵ د.فيدادەباش ئەنجامدرا و خوێندكارەكان دەستيان كرد بە بەشداريكردن لە خولى ڕاهێنان.

دواى گەيشتنيان بە زانكۆى ناوبراو لە لايەن هەريەك لە بەڕێزان د.عەبدولكەريم محمد  سەرۆكى زانكۆى ئوردن و ڕاگرى كۆلێژى پزيشكى بەخێرهاتنى تيمى زانكۆى كۆيەيان كرد و پشتيوانى خۆيان بۆ دەربڕين.
Comments