وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى لە بارەى بومەلەرزە و شێوازى دروستكردنى بينا بەڕێوەچوو

News #02, Issue 51 Jan 2019 | Núcey #02, Jhimarey 51, Mangí 03 Sallí 2019 | نوچەی 02، ژمارەى 51 - مانگی 03 ساڵی 2019



ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٩/٣/٦ بەشى ئەندازيارى شارستانى لە فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆمان وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە بەشدارى هەريەك لە زانكۆى ليشبۆنى پورتوگالى و زانكۆى ئازادى ئيسلامى ئێرانى.


بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشكرد، ئەمە ناوەرۆكەكەيەتى:

(بەناوى پەروەردگار) 

بەيانيتان باش و بەخێر بێن بۆ زانكۆى كۆيە خۆشحاڵم ئەمرۆ هەمومان مێوانەكان و دۆستانمان و مامۆستايانى زانكۆى كۆيە لەم ۆورك شۆپە بە يەكەوە گفتوگۆ دەكەين . 

بەناوى خۆم و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ بەخێر هاتنى هەردوو بەڕێزان دەكەم :- 

- پرۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر ليۆناردۆ لە زانكۆى ليشبۆنى پورتگال و 

- پرۆفيسۆرى ياريدەردەر دكتۆر ئارشى سەيارى لە زانكۆى ئازادى ئيران 

هيوادارم گفتوگۆ و بابەتەكانى ئەمرۆ كە وەك لە بەرنامەكەى فاكەڵتى ئەندازيارى ديارى كراوە چڕو پڕەو تيايدا هەر چوار بەڕێز كە دوو مامۆستاى مێوان و دوو مامۆستاى زانكۆمانن (د.فارس، د. هاوكار) سوودى خۆيان بگەيەنن . 

بە پێ ى زانيارى سەرەتايى من زەوى لە رزين يان وەك زاراوەى ناوچەى كۆيە (بلە رزە) ڕوو داوێكى سروشتيە و روودانى لە ژێركۆنتيرۆل و تواناو دەستى مرۆڤ دا نيە . بەڵام گرنگە بزانرێت بۆ روو دەدا ، چۆن ڕوو دەدا ، وە ئەگەر ڕوى دا چى بكەين لە خۆپارێزى ، چەندە گرنگيشە پێش روودانى زانينى هێزى ڕوودانەكە بزانرێ . 

پێم خۆشە چۆنيەتى باشتر خۆپاراستن لە زەرەرو زيانەكانى لەم وۆرك شۆپە قسەى لەسەر بكرێت و هەڵوەستەى لەسەر بكرێت چونكە زۆر گرنگە . 

بەڕێزان : 

زۆر گرنگە بۆ ئێمەى مرۆڤ لەم سروشتە زانيارى تەواومان هەبێت لەسەر رووداوێك كە روودەدات و لە بێ ئاگايى بونمان كارەساتى گەورەى مرۆيى و ئابوورى ......... هتد لێ دەكەويێتەوە . ئەگەر بكرێت لەم ۆورك شۆپە ئەمە باس بكرێت ئايا مرۆڤ چەند دەستى هەيە (واتە چەندە هۆكارە بۆ روودانى بومەلەرزە) وەك ماوەيەك لەمەو بەر لە روودانى بومەلەرزەكان لە ووڵاتى ئێران هەندێك كەناڵ و دەزگاى ناوچەيى و نێو دەوڵەتى وايان بڵاودەكردەوە كە هەندێك تاقيكردنەوەو كارى دەوڵەتى هۆكار بووينە لە دروست بوونى ئەم بوومەلەرزانە . ئەمە گرنگە زانايان و پسپۆران زانيارى لەسەر بدەن و ئەگەر بۆچونێكى بێ بنەمايە راست بكرێتەوە من لە كۆتايى قسەكانم دووبارە زۆر بەخێر هاتنتان دەكەمەوە ، هيوادارم ئەم ۆورك شۆپە سودێك بگەيەنێ كە خۆم چاوەڕوانى ئەوەم . 

دەست خۆشى لە خاوەن بيرۆكەكەو ئەنجام دەران و رێكخەران و هاوكارانيان دەكەم ، كە ببورن ناتوانم ناوى هەمويان بێنم جێگاى خۆش بەختى و شانازى ئێمەن . 

هيواى سەركەوتن بۆ هەموو لايەك دەخوازم . 

Comments