مامۆستایه‌كی زانكۆی لیشبۆنی پرتوگال سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ى كرد

News #01 , Issue 51 Jan 2019 | Núcey #01 , Jhimarey 51, Mangí 03 Sallí 2019 | نوچەی 01، ژمارەى 51 - مانگی 03 ساڵی 2019


ڕۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٤ پ.ی.د لیۆناردۆ ئازیڤیدۆ مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی ته‌لارسازی و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌زانكۆی لیشبۆنی پرتووگالی سه‌ردانی زانكۆی  كۆیه‌ی كرد.

 سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری  بوو له‌ لایه‌ن به‌رێزان پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و پ.ی.د گه‌لاوێژ بكر و د. هاوكار باپیر به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی زانكۆمان و پ.ی.د.ره‌هێڵ خلیل لێپرسراوی سه‌نته‌ری تیوژینەوە له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری پێشوازی لێ كرا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی  د. لیۆناردۆ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئێراسمۆس پڵاس ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر تێچوی یه‌كيه‌تی ئه‌وروپا. له‌ ميانەى سه‌ردانه‌كه‌يدا سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد بۆ مامۆستایان و به‌شێك له‌ خوێندكارانی  فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ده‌رباره‌ی زانكۆی لیشبۆنی پرتووگالی و  كاروچالاكیه‌كانیان.

  دواتر سه‌ردانی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان پ.د ولی محمود و پ.ی.د حیده‌ر له‌شكری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا   پێشوازی كرا، به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ خۆشحاڵ بوو به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانانه‌ له‌ نێوان زانكۆی كۆیه و زانكۆی لیشبۆنی پرتوگالی. 

به‌رێز د.لیۆناردۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ زانكۆی كۆیه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٥  دوو وانه‌ ده‌ڵێت به‌ خوێندكارانی ئه‌ندازیاری شارستانی و خوێندكارانی ئه‌ندازیاری نه‌وت و دواتر هه‌ر هه‌مان رۆژ سه‌ردانی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ده‌كات بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ بینینی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری.

 له‌ كۆتا رۆژ دا رێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٦ به‌شدار ده‌بێت له‌ وۆرك شۆپی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌بومه‌له‌رزه‌  كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاریه‌وه‌ رێكخراوه‌.

ئامادەكردن و وێنە: بەندى لوقمان
Comments