وۆركشۆپێك لەبارەى لامەركەزيەت و گرنگى پيادەكردنى لە هەرێمى كوردستان ئەنجامدرا

News #13, Issue 50 Jan 2019 | Núcey #13, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 13، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019


بەشى قانوون لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان بەهاوبەشى لەگەڵ پەيمانگاى كوردى بۆ هەڵبژاردن وۆركشۆپێكيان لەبارەى لامەركەزيەت و گرنگى پيادەكردنى لە هەرێمى كوردستان ئەنجامدا.

ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٩/٢/١٠ لە هۆڵى حاكم ئەمير حەوێزى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان كاتژمێر ٩:٣٠ خولەكى بەيانى وۆركشۆپ دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى بەرێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى فەكەڵتى و ژمارەيەك مامۆستا و خوێندكارى زانكۆمان و قايمقامى كۆيە و ژمارەيەك بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى كۆيە.

سەرەتا بەڕێز م.هێژا هيوا ڕێكخەرى وۆركشۆپەكە ئامانجى ئەنجامدانى ئەم وۆركشۆپەى بۆ ئامادەبووان باسكرد، پاشان پانێڵى يەكەمى وۆركشۆپەكە بەڕێوەچوو كە دوو سمينارى لە خۆدەگرت و پێشكەشكران لە لايەن هەريەك لە بەڕێزان د.رێبوار جەبار شێخە بە ناونيشانى هەڵسەنگاندنێك بۆ مەركەزيەت و لامەركەزيەت لە بەڕێوەبردنى كارگێڕيدا، سمينارى دووەم لە لايەن بەڕێز تاريق حەيدەرى قايمقامى كۆيە پێشكەشكرا بە ناونيشانى كێشە و گرفتەكانى بەردەم لامەركەزيەت. ئەم پانێڵە لە لايەن بەڕێز پارێزەر كاروان كازم بەڕێوەبرا.

پاشان پانێڵى دووەم دەستيپێكرد و بابەتى يەكەم كە پێشكەشكرا بريتى بوو لە خستنەڕووى ئەنجامى ڕاپرسيەك لە بارەى لامەركەزيەت لە لايەن بەڕێزان بانو عبدالرحمن، زريان ونس، هەرێم مغديد، هەروەها بابەتى دووەم پێشكەشكرا لە لايەن بەڕێز ئارام جەمال سابير بە ناونيشانى بەپرۆژەكردنى لامەركەزيەت لە هەرێمى كوردستان.

پاشان وۆركشۆپەكە كۆتايى هات و ڕێزلێنان بەخشرا بەقسەكەرانى وۆركشۆپەكە.

ئا:ژوورى هەوال
وێنەكان: دڵشاد كاكەڕەش
Comments