تێزى دكتۆراى مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لەسەر ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستانە

News #07, Issue 50 Jan 2019 | Núcey #07, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 07، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019




لەبەر گرنگى و تازەيى تێزى دكتۆراكەى كە تايبەتە بە لايەنى ڕاوێژكارى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان. گفتوگۆيەك بخوێنەوە لەگەڵ بەڕێز د.ساكار ئەمير حەوێزى كە لەوبارەيەوە توێژينەوەى ئەنجامداوە.

د.ساكار دەڵێت " ناونيشانى تێزى دكتۆراكەم بريتىيى لە ( الاختصاصات غير القضائيە لمجلس شورا اقليم كوردستان العراق ) بابەتێكى گرنگ بوو بەلامەوە لەبەر تازەيى و هەستيارى ئەم دەزگايەو پەيوەست بوونى بە پرسى گرنگ و چارەنووسساز . پێداچوونەوە بە ئەوياسايانەى بەرلەوەى دەربچن ، هەرچەندە زۆر قورس بوو بابەتەكە بەهۆى كەمى سەرچاوەو بابەتە پەيوەنديدارەكان . كە ( تحليل و مقارەنە) بوو دەبوايە پەيوەستى بكەمەوە بە زۆر بابەتى تر." 


سەبارەت بە ناواخنى تێزى دكتۆراكەى دەڵێت " لە ناوەرۆكى توێژينەوەكەدا زياتر تيشك خراوەتە سەر شێوازى كارەكانى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان ، كە هاوشێوەى ئەنجومەنى دەولەتە لە عێراق و ميصرو فەرەنسا ، تيايدا ئەوە ڕوون كراوەتەوە ئەم ئەنجومەنانە دوو شێوازى پسپۆرى كاركردنيان هەيە ، يەكەميان پسپۆرى كارگێڕى ( قضاء الادارى ) وە دووەميان ڕاوێژكاريە . وە من بابەتى ( راوێژكارى ) م هەڵبژارد كە زۆربەدەگمەن توێژەران كارى لەسەر دەكەن ، كە ئەويش لە دووبابەت خۆى دەبينێتەوە . 

يەكەم: ابداء الراي والمشورة ، كە تيايدا حكومەت داواى پرسوڕاى ياسايى دەكات لە ئەنجومەنى شورا بە گوێرەى پسپۆريەكانى هەر وەزارەتێك يان ئەنجومەنى وەزيران ( ڕاوێژى ياسايى ) و ئەوانيش وەلاميان دەدەنەوە . 

دووەم : ( تقنين ) يان تشريعيشى پێ دەوترێت ، كە تايبەتە بە دانانى ياسا ، بەجۆرێك هەرياسايەك بەرلەوەى دەربچێت وبچێتە پەرلەمان ، حكومەت يان يەكێك لە وەزارەتەكان دەينێرن بۆ ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان و لەوێدا پێيدادەچنەوە لەڕووى داڕشتن و ياسايى ، نەوەك هەڵەو كەموكوڕى تێدابێت . ئەويش بە دوو جۆر دەكرێت ، يان دواى پێداچوونەوە ڕاستەوخۆ دەينێرنەوە ، يان داوا لەئەنجومەنى شورا دەكەن خۆيان ياسايەكيان بۆ دابڕێژن لەسەر بابەتەكە"

لەبارەى پەيوەندى و سوود وەرگرتن لە ئەنجومەنى شورا لە كاتى نووسينى تێزى دكتۆراكەى، دكتۆر ساكار وتى " 

لەگەڵ سەرۆكى ئەوساى ئەنجومەنى شورا حاكم ( شوان محي الدين ) لە پەيوەنديدا بووين و دواى پێداچوونەوە بەدەقى تێزەكە ، كۆپيەكيان بۆ دەنێرين . چونكە پێويستە بيخوێننەوە لەبەرئەوەى خاڵى لاوازى كارەكانى ئەنجومەنى شورا ئاماژەى پێدراوە . بە جۆرێك كەپێويستى بە چاكسازى هەيە . هەروەها مامۆستا ساكار دەڵێت " زياتر كارم لەسەر سەربەخۆيى و بێلايەنى ئەنجومەنى شورا كردووە ، بەو جۆرەى كە پەيوەست نەبێت بەدەسەلآتى جێبەجێكردن و بەتايبەتى خودى وەزير، چونكە لە ئيستادا ئەنجومەن ڕاستەوخۆ پەيوەستە بە خودى وەزيرى داد ، ئەو نووسراوەو ياسايەى وەزير ڕەزامەند نەبێت لەسەرى ناكرێت. لەبارەى ئەنجومەنى شوراو پرسى سياسيشەوە ، نابێت بەهيچ شێوەيەك ئەنجومەنى شورا لە كارى سياسى تێوە بگلێت ، بەلكو دەبێت تەواو بێلايەنى خۆى بپارێزێت ، ئەگەرچى سەرۆك و ئەندامەكانيشى حزبە سياسيەكان دايانبنێن .

 هەروەك لە تێزەكەمدا ئاماژەم بە ئەنجومەنى شوراى عيراقى فيدراڵ داوە كە ئێستا بۆتە ئەنجومەنى دەوڵەتى عيراق ، وەك دەستەيەكى سەربەخۆى خاوەن دەسەلآتى دارايى و كارگێرى خۆى كاردەكات . هەربۆيەش دەسەلاتى قەزائى و جێبەجێكردن هيچ دەسەلآتێكيان بەسەريدا نيە ، تەنها پەرلەمان مافى چاودێرى كردنى هەيە"

هەرلەبارەى تێزەكەيەوە دەلێت " هيچ كارێك بێ كەموكوڕى نابێت ، من توانيومە سوود لە نزيكەى ٢٠٠ سەرچاوە وەرگرم ، بەو پێيەى كە تێزەكەم لە ناوەو دەرەوەى وڵات بوو ، وە دوو سەرپەرشتيارم هەبوو ، بۆيە من بۆ تەواو كردنى بەشێكى توێژينەوەكەم سەردانى دەرەوەى ولاتم كردو ، ماوەى زياتر لە سێ مانگ لە زانكۆى ( شرق الاوسط ) ى ئوردنى بووم ، ئەوانيش زۆر دلخۆش بوون بە ناوەرۆكى توێژينەوەكەم بەتايبەتيش كە نموونەى ئوردنم بەكارهێنابوو وەك بەراوردكردنێك ولەزۆربەى بۆچوون و لێكدانەوەكانم هاوڕام بوون"

 ساكار ئەمير عبدالكريم، ناونيشانى مامۆستاى ياريدەدەرە ، پسپۆريەكەى ياساى كارگێڕىيە ، مامۆستايە لە كۆلێژى ياساى زانكۆى كۆيە ، خاوەنى يەك كتێبى چاپكراوە بەناونيشانى الرقابە القضائية على ركن الغاية في القرار الاداري.

ئەم تێزى دكتۆرايە پەسەندكرا ڕۆژى ٢٠١٩/١/٢٤ لە هۆڵى حاكم ئەمير حەوێزى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان.


ئا:ژوورى هەواڵ

Comments