ڕاگرى كۆلێژى ئادابى زانكۆى بەغدا سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

News #14, Issue 48Dec 2018 | Núcey #14, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 14، ژمارەى 48  مانگی 12 ساڵی 201


پڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/٢٠ لە سەرۆكايەتى زانكۆ بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، پ.ی.د. سەربەست نەبی ئەندامی سەنتەری مەلای گەورە، پێشوازيانكرد لە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر صلاح الجابری، ڕاگری کۆلیجی ئاداب لە زانکۆی بەغدا، بە مەبەستی سازدانی دیدارێکی زانستی لەبارەی ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە گفتوگۆی کوردی عەرەبی لە عێراق، بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو زانکۆ سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد. لەکۆبوونەوەکە باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی دیدارەکە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا.
Comments