زانكۆی كۆیه‌ یه‌كه‌ی فێركاری و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شلی كرده‌وه‌

News #08, Issue 48Dec 2018 | Núcey #08, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 08، ژمارەى 48  مانگی 12 ساڵی 2018


فەكەڵتى ئەندازيارى لە زانكۆى كۆيە يەكەيەكى تايبەت بە بەرهەمهێنانى سابوونى شلى كردەوە كە پێداويستيەكانى زانكۆ لەو بوارەدا پڕدەكاتەوە.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێكەوتى ٢١٨/١٢/١٧ له‌ زانكۆی كۆیه‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌یه‌كی فێركاری و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل كراوه‌ به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز پ. د. وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و ياريدەدەرەكانى و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و سه‌رۆك به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری و مامۆستاو خوێنكاران و میوانانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه‌ بانگێشت كرابوون بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل .

لەم بارەيەوە  به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دەڵێت" بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كی ده‌رچوونی خوێندكارانی قۆناغی چواری ئه‌ندازیاری كیمیاییه‌وه‌‌ ده‌ستی پێكرد دواتر فراوان كرا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌و توانيمان  سابونی شل به‌رهه‌م بهێنین به‌ شێوازێكی زانستیانه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاو زانستی"

هەروەها باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌م یه‌كه‌یه‌ سودێكی باشی ده‌بێت بۆ خوێندكارانمان كه‌ سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ بكه‌ن چونكه‌ پێشتر خوێندكارانمان سه‌ردانی كارگه‌كانی له‌م شێوه‌یه‌یان كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆمان" به‌ڵام له‌مرۆ به‌دواوه‌ ده‌توانن بۆ بینینی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م بابه‌تانه‌ سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌ بكه‌ن و به‌چاوی خۆیان و به‌شێوه‌كی كرداری ببینن چۆنییه‌تی به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل " ته‌واوی ئامێرو به‌رهه‌مه‌كانمان سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ستی ئه‌ندازیارانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دروستكراون"

 راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری لەبارەى بەرهەمەكەيانەوە دەلێت" وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئێمه‌ پێداویستی و داواكاری ناو زانكۆ پرئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌م به‌رهه‌مه‌ له‌مرۆ به‌دواوه‌ زانكۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناكرێت و ئێمه‌ لێره‌ بۆیان دابین ده‌كه‌ین"

لەبارەى كوالێتى بەرهەمەكەوە دەلێت"به‌رهه‌مه‌كه‌مان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و كوالێتی جۆریه‌وه‌ پشكنینی بۆكراوه‌و له‌ هه‌موو ئه‌م پشكنینانه‌ ده‌رچووه‌و پێیان به‌رهه‌مێكی زۆر باش و ته‌ندروست بووه‌"


 به‌رێز مامۆستا رێبوار كرمانج سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی لەمبارەيەوە دەڵێـت" به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی یه‌كه‌مین به‌شه‌ كه‌ له‌ كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ندازیارێكی زۆری ده‌رچووی به‌شی كیمیاویشمان ئێستا له‌ بازار ئێش ده‌كه‌ن له‌ كۆمپانیاو پاڵاوگه‌كانی كوردستان.  ئه‌م یه‌كه‌یه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م به‌شه‌و به‌ هه‌نگاوێكی گرنگی دا ده‌نێین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستاش كه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاوه‌ دروست كراوه‌ كوالێتییه‌كی زۆر به‌رزه‌ و ئێمه‌ لێره‌ تاقیمان كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی بازار كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆر باشترو ته‌ندروست تره‌"


بەڕێز مامۆستا فه‌خری حمد سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كه‌ و شاره‌زا له‌م بواره‌ ده‌ڵێت "ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مرۆ كه‌ به‌رهه‌ممان هێناوە زۆر باشترو ته‌ندروست تره‌ له‌ زۆر به‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ بازاردا هه‌یه،‌ چونكه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئێستای بازار هه‌یانه‌ بۆنی هه‌یه‌ و كه‌فی باش نییه‌ یان بۆن و كه‌فی باشه‌ به‌ڵام پیسی له‌ ده‌ست به‌باشی لا نابات
به‌ڵام ئه‌م به‌ر هه‌مه‌ی ئێمه‌ كه‌ دروستمان كردوه‌ به‌رهه‌مێكی زۆر ته‌ندروست تر و باشتر‌ه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌موو ئه‌م ماده‌ به‌ زانستی و زۆر ته‌ندروستانه‌ی تیایه‌ چ بۆن و كه‌ف چ لابه‌ری پیسی و ڤایرۆسه‌كان"

 دەشڵێت" له‌گه‌ڵ به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن خه‌ریكین سابونی ره‌قی سروشتی به‌رهه‌م بهێنین له‌ داهاتوو به‌ كوالێتییه‌كی باش و ته‌ندروست باس له‌وه‌ش ئه‌كات كه‌ به‌نیازی دروست كردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری به‌رهه‌م هێنان و دروست كردنن له‌ داهاتوو"

مامۆستا كاوه‌ مه‌مه‌ند له‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی میوانێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بوو كه‌ ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ بوو و تێستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كرد به‌به‌كار هێنان و شوشتنی ده‌ستی وتی "ئه‌مه‌ جێی شانازییه‌ بۆ زانكۆی كۆیه‌ كه‌ ده‌بینین به‌رهه‌می هه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ دا ده‌نێم ئه‌م سابوونی شله‌ی من به‌كارم هێنا و تاقیم كرده‌وه‌ بۆنی خۆش بوو و دیار بوو كه‌ جۆره‌كه‌ی زۆر باش بوو "


ئامادەكردنى: بەندى لوقمان
وێنەكان: دڵشاد كاكەڕەش
Comments