پێشانگايەكى شێوەكارى كرايەوە

News #02, Issue 48Dec 2018 | Núcey #02, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 48  مانگی 12 ساڵی 2018


بەڕێوەبەرايەتى راگەياندنى زانكۆ بە هاوكارى ڕێكخراوى پێرو بۆ كارى هونەرى پێشانگايەكى شێوەكارى كردەوە تايبەت بە بابەتەكانى خوێندنى ئەندازيارى .



رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتى 2018/12/5 لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە پێشەنگایەکی شێوەکاری کرایەوە بە ئامادەبوونی  راگری فاکەڵتی ئەندازیاری و سەرۆک بەشەکانی فاکەڵتی و مامۆستایان و خوێندکاران . ئەم پێشەنگایە لەلایەن رێکخراوی پیرو بۆکاری هونەری بە هاوکاری بەڕێوەبەرايەتى راگەياندنى زانکۆی کۆیە رێکخرا بوو، لەم پێشەنگایەدا کارەکانی هونەرمەندی شێوەکار ابراهیم یاسین پیشان ئامادەبوان درا.

مامۆستا عبدالرەزاق زامن مشت مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی دەڵێت" ئەم جۆرە پێشەنگایانە سوودی هەیە بۆ خوێندکارانی تەلارسازی بەتایبەت قۆناغەکانی یەک و دوو " هەروەها دەڵێت "پسپۆری ئێمە وەک ئارترێکچەر وەک تەلارسازی هەردوولای هەیە هەم یاساکانی ئەندازیاری تیایە هەم یاساکانی هونەر، ئەم پێشەنگایەی ئەمرۆ پرس پەکتبی تیایە لەم کارە هونەرییە ئێمە لە بەشی تەلار سازی دەرسیشمان هەیە وەک دەرسی پرس پەکتب کە یاسای تایبەت بە خۆی هەیە ، بۆيە بەدڵنیاییەوە خوێنکارانمان سود ئەبینن لەم پێشەنگایە دا"

هەروەها خوێندكار حسین حسن خوێندكارى قۆناغی سێی بەشی تەلارسازی ئەڵێت "ئەم جۆرە پێشەنگایانە بەدڵنیاییەوە سودی ئەبێت بۆ خوێندكاران چونکە ئەمە یەکێکە لە وانەکان لە بەشی تەلارسازی کە ئەیخوێنین"

 مامۆستا هەوراز رەفیق لەرێکخراوی پیرو و  سەنتەری هونەری زانکۆی کۆیە دەڵێت "ئامانجی ئێمە لەکردنەوەی ئەم پێشەنگایە زیاتر تێکەڵاو کردنی سێکتەری ئەندازیاری و هونەرییە چوونکە ئەم دووبەشە دووپارچەی زۆر لێک نزیک و لێک دانەبراون وە کارەکانی ئەم پێشەنگایە زیاتر گوزارشت ئەکات لەبابەتە ئەندازیارییەکان بۆیە ئێمە فاکەڵتی ئەندازیاریمان هەڵبژارد لە زانکۆی کۆیە."

هەروەها دەڵێت" کارەکانی بەشی تەلار سازی و شارستانی زۆر لێک نزیکن ، پێویستە هونەرمەند ئەندازیار بێت ئەندازیاریش هونەرمەند بێت بۆیە ئێمە ئامانجمانە ئەم هەماهەنگییە دروست کەینەوە لە نێوانی هونەرو ئەندازیاری و پێشەنگایەکەشمان پێنج رۆژ بەردەوام ئەبێت"

وێنە و ئامادەكردن : بەندى لوقمان
Comments