خولی ئامادەکاری خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی کۆیە

News #02, Issue 47Nov 2018 | Núcey #02, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 47  مانگی 11 ساڵی 2018



بە سەرپەرشتیاری بەڕێز پ.ی.د.حیدر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خولی ئامادەکاری قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدرێت و لە فاکەڵتی ئەندازیاری دەست پێ دەکات ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٩ ی تشرینی دووەم تاکو چوار شەممە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. 

ئەم خولە ئەنجام دەدرێت لە لایەن هەردوو بەڕێزان د. تارا فؤاد طاهر لە فاکەڵتی زانست و تەندروستی و م. ئارەزوو ڕەشید عثمان، سەرۆک بەشی ئینگلیزی لە فاکەڵتی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان. کۆی گشتی کاتژمێرەکانی خولەکە ١٠ کاتژمێرە لە چەندین بابەتی جیاوازی ئەکادیمی.

ئامانجی خولەکە:
• ئامادەکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ دەست پێکردنی خوێندنی ئاکادیمی زانکۆ لە ڕێگای پێدانی گشت زانیارییەکان لە سەر زانکۆ و فاکەڵتییەکان و بەشەکان لە ڕووی ڕێنماییەکانەوە.
• پێدانی زانیاری لە سەر ژیانی زانکۆ لە ڕووی دابەش کردنی کات، گرنگی دان بە خواردنی تەندروست و ئەنجام دانی چالاکییەکان لە ناو زانکۆ.
• یارمەتی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوکێ ی کە تووشیان دەبێت لە سەرەتای دەست پێکردنی خوێندنی ئەکادیمی زانکۆ.
• فێرکردنی خوێندکاری چۆنییەتی تۆمارکردنی تێبینییەکان لە کاتی ووانە و شێوازی ڕاست بۆ وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان.
• چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکان و بەکارهێنانی کتێبخانەی زانکۆ و شێوازی نووسینی ڕاپۆرت.
• گرنگی فیدباکی خوێندکاران و چۆنیەتی بەکارهێنان و نووسینی ئیمێلی فەرمی.
• چۆنیەتی پەرەپێدان بە زمانی ئینگلیزی
• ناساندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە هەڵسووکەوتە شیاوەکان لە زانکۆ.
Comments