خولێكی ڕاهێنانی بابەتى گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ مامۆستایانی زانكۆی كۆیه كرايەوە

News #01, Issue 47Nov 2018 | Núcey #01, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 01، ژمارەى 47  مانگی 11 ساڵی 2018


بەشى زمانى ئينگليزى خولێكی ڕاهێنانی (گفتوگۆی ئه‌كادیمی) بۆ مامۆستایانی زانكۆی كۆیه كرده‌وه‌

بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ دروستكردنی كه‌سایه‌تی و دواڕۆژی ئه‌كادیمی خوێندكارانه‌وه‌، بۆیه‌ گرنگیدان به‌م بابه‌ته‌ مانای گرنگیدانه‌ به‌دواڕۆژی نه‌وه‌ی نوێمان. 

له‌م تێڕوانینه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی زیاترگرنگیدان به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی و به‌ره‌وپێشبردن و یه‌كخستنی شێوازی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ گشت فاكه‌لتی وبه‌شه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ ، به‌شی زمانی ئینگلیزی سه‌ر به‌ فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  رۆژی 14 / 11 / 2018 له‌لایەن مامۆستای به‌شه‌كه‌ نه‌جات عومه‌ر كه‌ریم خوله‌كه‌ ده‌ستی پێكرد . 

به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ رۆژی 15 / 11 /2018  به‌رێز پ.ى.د.حه‌یده‌ر له‌شكری ، ياريدەدەرى سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ى.د.شوان عمر راگری فاكه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، سه‌ردانی به‌شه‌كه‌یان كرد.

سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئینگلیزی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ، ‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا نه‌جات عمر كه‌ریم به‌رێوه‌ ده‌چێت و ، سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌شدارده‌بن که‌وا وانه‌ی (گفتوگۆی ئه‌کادیمی ) ده‌ڵێنه‌وه ، كه‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا ، هه‌ر هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ (چوارشه‌مه‌ و پێنج شه‌مه‌)، هه‌ر ڕۆژی ماوه‌ی (3) كاتژمێر، له‌ كاتژمێر (9-12)ی به‌یانی‌ ، له‌ هۆڵی ژماره‌ (8) له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی/ فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان . وه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 6 / 12 / 2018 خوله‌كه‌ كۆتایی پێدێت . 

له‌کۆتایدا بڕیاره‌ بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ‌ببه‌خشرێت به‌و مامۆستایانه‌ی که‌ له‌ته‌واوی کاتژمێره‌کانی کۆرسه‌که‌دا ئاماداده‌بن.


ئامانجی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌:
1. زیاتر گرنگیدان به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی و یه‌كخستنی شێوازی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن گشت مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌.
2. وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه وه‌ك پێویست‌ و به‌ شێوازێكی زانستی و سه‌رده‌میانه‌ و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی خوێندنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا.
3. به‌ده‌ستهێنانی زانستی بنه‌ڕه‌تی پێویست و هاوشێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌و بره‌ودان به‌ شاره‌زایی و كارامه‌یی مامۆستاكان و بنیادنانی توانایان بۆ وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و گه‌یاندنی به‌ خوێندكاران و ڕاهێنانی خوێندكاران له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شداربوو به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست. 
4. دروستكردنی پۆلێك له‌ مامۆستای شاره‌زا له‌ بواری گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ببنه‌ ڕاهێنه‌ر بۆ مامۆستایانی تر.
5. هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی نامیلكه‌ی گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ مامۆستایان كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا نه‌جات عومه‌ر ئاماده‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وه‌ك ڕێبه‌رێك له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌. 
6. گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و‌ گرفتانه‌ی كه‌ مامۆستاو خوێندكاران دووچاری ده‌بنه‌وه‌ له‌ وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان،
7. پێشكه‌شكردنی پێشنیارو سه‌رنجه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌وه‌ هه‌یه‌و گه‌یاندنی داواكارییه‌كان به‌ كه‌سانی په‌یوه‌ندار بۆ جێبه‌جێكردنیان.
Comments