سەرۆكى زانكۆ سەردانى تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەواريى نێودەوڵەتى كرد

News #08, Issue 46Oct 2018 | Núcey #08, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 08، ژمارەى 46  مانگی 10 ساڵی 2018


ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٨/١٠/٧ كاتژمێر ٤ى عەسر بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سەردانى تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەواريى نێودەوڵەتيان كرد كە سەر بە ئينيستيتۆى مێژووى كۆن و لێكۆڵينەوەى كۆنى رۆژهەلآتن لە زانكۆى ئينسبروكى ولآتى نەمسا و بە سەرپەرشتى د. چينزيا پاپى كاردەكەن.

ئەم تيمە ماوەيەكى زۆرە لە خاڵە شوێنەواريەكانى كۆيە و دەوروبەرى كاردەكەن و لە ئێستادا بنكەيەكى سەرەكيان لەناو شارى كۆيەدا هەيە بۆ جێبەجێ كردنى كارەكانيان.
Comments