لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ چالاكيەكى هونەرى بەڕێوەچوو

News #06, Issue 46Oct 2018 | Núcey #06, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 06، ژمارەى 46  مانگی 10 ساڵی 2018


لە لايەن سەنتەرى كۆريا - كوردستان لە هەولێر فيلمى سينەمايى شيعرێك بۆ باوكم لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە نمايشكرا.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٠/١٧ كاتژمێر ٢ى پاش نيوەرۆ فيلمەكە پێشانى ئامادەبووان درا. لە نمايشەكەدا كە بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و حازم على بەڕێوەبەرى راگەياندن و ژمارەيەكى زۆرى خوێندكارى زانكۆمان ئامادەى بوون، لە لايەن خاتوو سيو بەڕێوەبەرى سەنتەرەكەوە بەخێرهاتنى ئامادەبووان كرا و گرنگى پێشاندانى ئەم فيلمەى بۆ ئامادەبووان روونكردەوە " ئەم فيلمە باسى مێژووى بونيادنانى كۆرياى باشوور دەكات و ئەو هەنگاوانە پێشان دەدات كە وڵاتەكەمان پێيدا گوزەرى كردووە و هاوشێوەيە لەگەڵ مێژووى كوردستاندا بۆيە هيوادارم ئێوەى نەوەى نوێى ئەم وڵاتە سوود لەم ئەزموونە وەربگرن" هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەش كرد و گرنگى پێشاندانى ئەم فيلمەى باس كرد، هەروەها باسى بەرەوپێشەوەبردنى لايەنى هونەرى كرد لە زانكۆى كۆيە و پەسەندى پرۆژەيەكى بەڕێوەبەرايەتى راگەياندنى كرد دەربارەى پێشاندانى فيلمى سينەمايى هەفتانە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە.

Comments