مەراسيمێكى ڕێزلێنان بۆ ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەرى خانەنشين بووى زانكۆى كۆيە ڕێكخرا

News #03, Issue 46Oct 2018 | Núcey #03, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 03، ژمارەى 46  مانگی 10 ساڵی 2018




In the name of God, the Merciful, the Compassionate

Ladies and gentlemen,
Distinguished Guests,
Selected Professors to honour and reward today,

Today, Koya Presidency is going through one of its brightest days. It will be a golden page of the University. As we all know, in this day, the 11th of October 2003 is the 15 anniversary of the establishment of Koya University, the University that fellow Mam Jalal, who was one of the greatest figures in Kurdistan, Koya, and the Middle East, put the foundation stone 15 years ago. The decision of establishing it became a reality after rumouring. After that day, the University Committee decided to make that day as a University Day according to the University Order letter No.: 07/02/1578 on 06/05/2015 in which it determined the day as the day of Koya University and the yearly alumni festivals will hold in it.

We have fixed this tradition practically for the last three years. This year, the University Committee has decided, according to the University Order no.: 7/2/2388 on 05/06/2018, to reward the deserving, activist, and skillful professors with those who served the University on 10/10 annually.

Today will be an important historic day for our University. On one hand, it will be a memory for its founder. On the other hand, it is a memory of the establishment of the University, and to persuade the faithful and efficient professors. This year, according to the committee decision, 17 names are going to be awarded including the following names:

1. Prof. Dr. Wali M. Hamad
2. Prof. Dr. Zainab A. Ali
3. Asst. Prof. Dr. Salah M. Yahya
4. Asst. Prof. Dr. Mohammed H. Zangana
5. Asst. Prof. Dr. Fahmi Farif
6. Asst.Prof. Dr.Hiwa A. Jalal
7. Asst.Prof. Dr. Sarmad R. Karim
8. Lecturer Dr. Hedi A. Rasul
9. Lecturer Dr. Abdulbast K. Faiq
10. Lecturer Dr. Iqbal M.G. Tahir
11. Lecturer Dr. Khalida Q. Faraj
12. Asst. Lecturer Zana M. Sadq
13. Asst. Lecturer Soran K. Omer
14. Asst. Lecturer Hiwa S. Khalid
15. Asst. Lecturer Mustafa W. Abdulla
16. Gulizar R. Karim
17. Bakir A. Rasul

We will move on, in this process and we hope that in the future the number will increase. This is an honour for our University and makes us sure that the development of science is on its line.

Ladies and Gentleman

We hope next year, on the same day, our University will award those, who work in it, that will do researches that not only for expanding their scientific level but for the entire humanity to be proud of them.

We, at the University Administration, know there is a fact that the University scientific level will develop by those who basically do not wait for rewards; but we are honoured and happy to award and name them.

You know in the modern world and secularism need powerful persons to rush in revealing their skills because now we live on Science and Technological World and things go very fast. Any postponement of work will lose its importance and its gleam.

In the Modern world, the treatment with the Universities has changed. Now, all worlds’ Universities are trying to be autonomous institutions. They become a part of investment and finance. From now and forth we ask international institutions, national and powerful figures to help and support the University finance condition and ask for a high level of science and demand for a solution for social and ruling problems from them in return.

The right path is that the authorities help and support the Universities to maintain their scientific level and their graduated rank.

Koya University has a high scientific rank in the region, in Kurdistan and the world. So we ask everyone to support and help us.

From this forum, in this historical day, we pledge we will do our best to keep koya University in its worthy rank and we will continue on the right route of its founder who taught us that there is no limit in time and level for learning and we cannot stop. Let his soul revive and his path loading.

I congratulate warmly one by one of those that will be awarded today.

Welcome, all. Thank you.

Prof. Dr. Wali M. Hamad
Koya University President
October 10th, 2018




ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/١٠/١٠ كاتژمێر ٤ى ئێوارە لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆ و ژمارەيەك مێوانى شارى كۆيە، مەراسيمێك بەڕێوەچوو بۆ رێزلێنان لە ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەرى خانەنشين بووى زانكۆى كۆيە.

بەگوێرەى فەرمانى زانكۆيى ژمارە ٢٣٨٨/٧/٢ لە ٢٠١٨/٦/٥ هەمووساڵێك و لە يادى دامەزراندنى زانكۆى كۆيەدا ژمارەيەك مامۆستا و فەرمانبەر خەڵات بكرێن بەگوێرەى ئەو پێوەرانەى كە ئەنجوومەنى زانكۆ پەسەندى كردووە و وێنەكەى هاوپێچە.

دواى پێشكەشكردنى چەند وتەيەك تايبەت بە چيرۆكى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە، خەڵاتەكان دابەشكران.
ئامانجى زانكۆى كۆيە لەم كارە، بنياتنانى كلتورى ڕێزگرتنە لەوانەى هەوڵ و ماندووبوونى زياتر دەبينن.

لەم مەراسيمەدا بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشى ئامادەبووان كرد كە ئەمە دەقەكەيەتى:

بە ناوى خوداى گەورە
ئامادەبوانى خۆشەويست 
ميوانانى زانكۆى كۆيە 
مامۆستايانى دەست نيشانكراو بۆ رێزلێنان و خەڵاتى ئەمرۆ 

زانكۆى كۆيە يەكێك لە رۆژە گەشەكانى خۆى بەرێ دەكات وە ئەو رۆژە لاپەرەيەكى زێرينى زانكۆكە دەبێ. هەموولايەك دەزانين رۆژى (١١ / ١٠ / ٢٠٠٣) رۆژى دانانى بەردى بناغەى زانكۆى كۆيەيە. ئەو رۆژە كە (١٥) ساڵ لەمەوبەرە يەكێك لە مەزنترين كەسايەتييەكانى كوردستان و كۆيە و رۆژهەڵاتى ناوەراست كە (سەرۆك مام جەلال)ە بە دەستى خۆى بەردى بناغەى زانكۆمانى دانا و بريارى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە لە مقۆمقۆ و دەنگۆوە بووە واقيع.وە دواى ئەوەش ئەنجومەنى زانكۆى كۆيە لە كۆبوونەوەى خۆيدا برياريدا كە ئەو رۆژە دەبێتە رۆژى زانكۆى كۆيە فەرمانى زانكۆيى ژمارە (٧ / ٢ / ١٥٧٨) لە (٦ / ٥ / ٢٠١٥) برياريدا (كە ئيتر هەموو ساڵێك ئەو رۆژە بەرۆژى زانكۆى كۆيە دادەنرێ) و ئاهەنگى دەرچوانى خۆى تيايداسازدەدات.

وە لە ماوەى (٣) ساڵى رابردوو ئەم نەريتەمان بە كردار چەسپاند.وە ئەمساڵ بە فەرمانى زانكۆيى ژمارە (٧ / ٢ / ٢٣٨٨) لە (٥ / ٦ / ٢٠١٨) ئەنجومەنى زانكۆ برياريداوە كە ئيتر لە مەودوا ساڵانە رۆژى (١٠ / ١٠) واتە يەك رۆژ پێش مەراسيمى ئاهەنگى دەرچوانى زانكۆ مەراسيمى خەڵات كردنى مامۆستايانى شايستە و پر چالاكى و ئەزموون لەگەڵ ئەوانەى خزمەتى زانكۆيان كردووە خەڵات بكات.

وە ئەمرۆژەش دەبێتە رۆژەكى مێژوويى گرنگ لە زانكۆمان چونكە لەلايەك دەبێتە بيرەوەرى و يادێك بۆ دامەزرێنەرەكەى وە لەلايەكى تر بۆ دامەزراندنى زانكۆكە و بەسەركردنە و هاندانى مامۆستايانى دڵسۆز و بەتواناى زانكۆكە. ئەمساڵ بە پێ ى ناوەرۆكى بريارەكەى ئەنجومەنى زانكۆمان (١٧) بەرێز لەزانكۆمان خەڵات دەكرێن كە ئەوانيش ئەمانەن :-

١- پ.د.ولى محمود حمد ٢- پ.د.صلاح محمد يحيى ٣- پ.ى.د.محمد حسيب زنگەنە 
٤- پ.ى.د.فهمى فريف ٥- د.هێدى عبدالكريم رسول ٦- پ.ى.هيوا امين جلال
٧- د.عبدالباسط كامل فائق ٨- د.اقبال محمد غريب طاهر ٩- م.زانا مجيد صادق
١٠- م.سۆران كاكەرەش عمر ١١- پ.ى.د.سرمد رحيم كريم ١٢- م.ى.هيواسلام خالد
١٣- م.مستەفا وشيار عبدللە ١٤- پ.د.زينب عبد على ١٥- د.خاليدە قادر فرج
١٦- گليزار رنسى كريم ١٧- بكر احمد رسول

وە ئێمە وهەرگيز ساردنابينەوە لە ئەنجام دانى ئەم جۆرە پرۆسەيە وە هيواخوازين لە ساڵانى ئايندەدا ژمارەى كەسە خەڵات كراوەكان چەند هێندە زياتر بێت ، چونكە لەلايەك بۆ زانكۆمان سەروەريەكى گەورەيە وەلەلايەكى تر زانست و زانيارى لەسەر رێچكە راست و گرنگەكەى خۆى زياتر چەسپاو دەبێ.

بەرێزان:- ئاواتە خواز دەبين لە ساڵى ئايندە لە رۆژێكى وەك ئەمرۆ زانكۆمان كە سانێك خەڵات بكات لە ناو زانكۆمان كار دەكەن ئاستى زانستى و جۆرى توێژينەوەى وايان ئەنجام دابێ كە نەك هەر زانكۆى كۆيە بەڵكو مرۆڤايەتى بەگشتى شانازيان پێ وە بكات.

چونكە ئێمە لە بەرێوەبەرايەتى زانكۆ ئەو راستيە زۆر باش دەزانين كە تەنها و تەنها ئاستى زانستى زانكۆ بەو كەسايەتيانە بەرز دەبێتەوە كە لەبنەرەت دا چاويان لە دەست خۆشى و خەڵات كردن نيە بەڵكو ئەوە ئێمەين بە خەڵات كردنيان و ناساندنيان دڵشاد و شەرەف مەند دەبين.

وە ئێوەش دەزانن كە دونياى مۆدێرن و سەردەمى عەولەمە پێويستى بەوەيە كە كەسانى بەتوانا پەلە بكەن لە دەرخستنى تواناكانيان چونكە دونيايەكە و زانست و تەكنولۆجيا لە گۆڕان كارى ئەوەندە خێرايە هەركارێك دوابخرێت گرنگى و رەونەقى خۆى لە دەست دەدات.

مامەڵەكردن لە دونياى نوێ لەگەڵ زانكۆكان گۆڕاوە چونكە لە ئێستادا هەموو زانكۆكانى دونيا هەوڵى خۆ بەرێوەبردن دەدەن و بوونەتە بە شێك لە پرۆسەى وەبەرهێنان و ئابورى.بۆيە دەبێ لەمەو دوا دەزگا دەوڵەتى و كەسايەتيە نيشتمانى و بەتوانا ئابوريەكان هاوكارى و پاڵپشتى دارايى زانكۆكان بكەن بەڵام داواى ئاستى بەرزى زانستى و دۆزينەوەى رێگا چارەى گرفت و كێشەكانى كۆمەڵگا و حكومرانى لە زانكۆكان بكرێت.

پێويستە وە رێگا راستەكە ئەوەيە كەسايەتيەكان و حوكمرانەكانى كوردستان هاوكار و پاڵپشتى زانكۆكان بن بۆ دەستگرتن بە ئاستى زانستى زانكۆكان و ئاست و تواناى دەرچوانيان.

وە زانكۆى كۆيە چونكە لە ئاستێكى زانستى بەرزە لە ناوچەكە و كوردستان و دونيا بۆيە داواكارين كە هەموو لايەك پاڵپشت و هاوكارمان بن بۆ هێشتنەوەى ئاستى زانستى دەرچوان و مامۆستايانمان وە دانەبەزاندنى ئەو ئاستە.

لەم مينبەرەوە لەم رۆژە مێژووييە ئێمەش بەڵێن دەدەين كە هەموو هەوڵێكى خۆمان دەخەينە كار بۆ ئەوەى زانكۆى كۆيە لە ئاستى بەرزى شايستەى خۆى بمێنێتەوە وە بەردەوام دەبين لەسەر رێبازە راستەكەى دامەزرێنەرەكەى كە هەميشە رێنمايى دەكردين كە هيچ كاتێك و ئاستێك بۆ فێربوون و زانست بەس نيە و نابێ بوەستين.رووحيان شاد و رێبازەكەيان ئاوەدان.

وەپيرۆزبايى گەرم و لەيەكە يەكەى ئەو كەسانە دەكەم كە ئەمرۆ خەڵات دەكرێن.

ئێوەش هەموو لايەك بەخێربێن سەرچاومان. 

سوپاس
پ.د.ولى محمود حمد 
سەرۆكى زانكۆى كۆيە (١٠ / ١٠ / ٢٠١٨) 





Comments