وێنەيەك بۆ دامەزرێنەرى زانكۆى كۆيە

News #01, Issue 45Sep 2018 | Núcey #01, Jhimarey 45, Mangí 9 Sallí 2018 | نوچەی 01، ژمارەى 45  مانگی 9 ساڵی 2018


A Picture of Koya University Founder

On Tuesday, September 25th, at 10:00 a.m., in front of the entrance of Koya University campus, the curtain opened on the picture of Mr. Mam Jalal, the founder of Koya University with the presence of the president and members of University committee, instructors, employees, students and a number of gusts of the ceremony. After welcoming the attendance, by Mr. Hazm Ali, the media manager of the University, Prof. Dr. Wali M. Hamad the president of Koya University delivered a speech for the crowded on the occasion of installing the picture of the founder of Koya University. The following is the speech of the president of Koya University:

Ladies and gentlemen

Today will be a historical date which is the opening curtain on the picture of our university founder because this is the minimum loyalty of our University towards its founder who is our departed fellow, the leader, the president Mam Jalal. On 10/10/2015, the University committee in a visit to Mam Jalal in order to offer an honorable certificate for him as we were standing astonishing before him. As I was talking about the improvements of his University, we all remember that despite he was physically exhausted, but he was still listening, and he was delighted and comfortable in his eyes. Mr. Awat, his private secretary, asked me to stay for some time and continue talking about Koya University (as he was serving Mam all the time) he said: “he feels in the bottom of Mam’s heart of happiness as he listens to the scientific progress of Koya University”.

Salutation to the greatness of Mam Jalal. Greetings to his mind, his standpoint towards science and scientists.

Dear participants, the citizen of Koya locality, we in Koya presidency by parting its founder, we feel of a big gap of support. Koya University is the University of Mam Jalal. Our task was more difficult in last 3years we went through many crises and some people dreamed of bad omens of our developments. But they are not aware of that (the instructors, employees, and students) of the University, work day and night for the University that founded by the president Mam Jalal.

In front of the picture of Mam, we stood in a loyal way and we say to the great mam that in the coming days your University will celebrate of its thirteenth alumni and in the same time in this year, we decided to award those who are guides of serving the University and their level of science are high.

Ladies and gentlemen

It’s true that in coming days the thirteenth ceremony of alumni will be held and the age of the University becomes 15 years old, but your University needs care and support because nowadays there is a scientific struggle in the world and this puts a huge task and action on our shoulders. This needs your cooperation and the inhabitants of Koya and surrounding areas to be faithful to the founder of Koya University. Until now, Koya University has embraced
thousands of boys and girls of this area. It offered high certificates and it is a part of a scientific and educational line of the region.

Greetings to the soul of Mam Jalal. Greetings to the greatness of the founder of Koya University.


ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٩/٢٥ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە بەردەم دەروازەى سەرەكى زانكۆ، پەردە لەسەر وێنەى جەنابى مام جەلال دامەزرێنەرى زانكۆى كۆيە لادرا بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆ، مامۆستايان، فەرمانبەران، خوێندكاران و ژمارەيەك مێوانى مەراسيمەكە. 

دواى بەخێرهێنانى ئامادەبووان لەلايەن بەڕێز حازم على بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆ، بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشى ئامادەبووان كرد بە بۆنەى دانانى وێنەى دامەزرێنەرى زانكۆى كۆيە. 


ئەمەى خوارەوە وتەى بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيەيە: 

ئامادەبووانى بەرێز 

ئەمڕۆ ڕۆژێكى مێژوويى دەبێ لە مێژووى زانكۆى كۆيە ئەويش پەردە لادانە لەسەر وێنەى دامەزرێنەرى زانكۆكەمان ، چونكە ئەمە بچووكترين وەفادارى زانكۆكەمانە بەرامبەر دامەزرێنەرەكەى كە هەڤاڵى كۆچ كردوومان سەركردەو ڕابەرمان جەنابى مام جەلالە . 



ئەنجومەنى زانكۆ لە ڕۆژى ( ١٠/١٠/ ٢٠١٥ ) لەكاتى سەردانى كردن و چوونە خزمەت مام جەلال بۆ پێشكەش كردنى بڕوانامەى فەخرى بەبەڕێزيان هەموومان بەتاسەوە لەبەردەمى وەستابووين، كە كورتەيەكم لەباسى پێشكەوتنەكانى زانكۆكەى بۆ باس كرد هەموان لەبيرمانە كەمام بەم جەستە ماندوو و شەكەتەيەوە چۆن گوێى بۆ گرتبووم وە لەچاوەكانيدا خۆشى و ئارامى دياربوو ، كاك ئاواتى سكرتێرى تايبەتى داواى لێكردم كە چەند دەقيقەيەكى تريش لاى بمێنينەوە و وەمن بەردەوام بم لەسەر باسكردنى زانكۆى كۆيە ( چونكە ئەو لەبەر ئەوەى شەو و ڕۆژ لەخزمەتى مام بوو ) وتى لە قولآيي و ناخى مام جەلالەوە هەست بەوە دەكەم كە مام زۆر دڵخۆشە بەباسى پێشكەوتنەكانى زانستى زانكۆى كۆيە . 

سڵاو لە گەورەيى مام جەلال ، سڵاو لەبيرو هزرو تێڕوانينى مام جەلال بۆ زانست و زانست خوازان . 

ئامادەبووانى خۆشەويست دانيشتوانى وراتى كۆيە ئێمە لەسەرۆكايەتى زانكۆ بە كۆچى دوايى دامەزرێنەرەكەى زانكۆمان هەست بەدروست بوونى فەڕاغێكى گەورە لە پشت و پەنا دەكەين ، زانكۆى كۆيە زانكۆى مام جەلالە ئەركمان زێدە قورسە لە ( ٣ ) ساڵى ڕابردووى بەرپرسيارێتيمان چەندين قەيران بەرۆكى ئەم زانكۆيەى گرتووە و بۆيان دروست كردوين كە هەندێك كەس خەونى گول بە پێشكەوتنەكانى زانكۆمانەوە دەبينن. ئەوانە بێ خەبەرن ئێمەى ( مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندكارانى ) زانكۆ چۆن شەو و رۆژناخەينەوە سەريەك بۆ ئەو زانكۆيەى كە سەرۆك مام جەلال دايمەزراندبێ . 



لەبەردەم وێنەكەى مام بەوەفاوە وەستاوين وەپێى دەڵێين ئەى پياوە مەزنەكە لەچەند ڕۆژى داهاتوو زانكۆكەت ئاهەنگى خولى دەرچوانى ( سێزدەيەمينى ) خۆى دەگێڕێ وە لەهەمان ئەو بۆنەيەدا بۆ ئەمساڵ بڕيارمان داوە هەموو ئەوانە خەلات بكەين كە پێشەنگن لە خزمەت كردنى زانكۆكەو ئاستى زانستيمان بەرزە . 



بەڕێزان : 
ڕاستە زانكۆى كۆيە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا ئاهەنگى خولى ( سێزدەيەمينى ) دەگێڕێت و وە تەمەنى زانكۆكەش دەبێتە ( ١٥ ) ساڵ ، بەلآم زانكۆكەتان پێويستى بە ئاوڕ لێدانەوە و پاڵپشتيە چونكە دونياى سەردەم دونياى ململانێى زانستى يەو كارو ئەركى زۆرى خستۆتە سەرشانمان ، وە ئەوەش پێويستى بە هاوكاريتانە .وە دەبێ دانيشتوانى شارى كۆيەو دەوروبەرى بەوەفاو بەئەمەك بمێننەوە بۆ دامەزرێنەرى زانكۆى كۆيە كە تاوەكو ئەمڕۆ زانكۆى كۆيە بە هەزاران كچ و كوڕو لاوى ئەوناوچەيەى لەباوەش گرتووەو بروانامەى بالآى پێ بەخشيون . وەبەشدارێكى گەورەى كاروانى زانستى و ڕۆشنبيرى ناوچەكەيە . 

سڵاو لەڕۆحى مام جەلال ... سڵاو لە گەورەيى دامەزرێنەرى زانكۆى كۆيە.


Comments