وۆركشۆپێك لەبارەى سيستەمى نوێى تۆمارگا پێشكەشكرا

News #06 Issue 40Apr 2018| Núcey #06, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 06، ژمارەى 40  مانگی 4 ساڵی 2018


بەشى ئەندازيارى پرۆگرامسازى بەهاوبەشى بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى زانكۆ، وۆركشۆپێكى لەبارەى سيستەمى نوێى تۆمارگاى زانكۆوە پێشكەش كرد كە لەمەو دوا لە زانكۆمان كارى پێدەكرێـت.

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٠٤/٣١ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، مامۆستايان و سەرۆكى بەشەكانى زانكۆمان، وۆركشۆپێك بەڕێوەچوو لەبارەى سيستەمى نوێى تۆمارگاى زانكۆى كۆيە.

وۆركشۆپەكە لە لايەن بەڕێزان د.هەڵگورد سەرهەنگ و د.شێركۆ ڕەحمان مامۆستاى بەشى ئەندازيارى پرۆگرامسازى زانكۆمان پێشكەش كرا.

وۆركشۆپەكە چالاكيەكى هاوبەشى نێوان بەشى ئەندازيارى پرۆگرامسازى و بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى زانكۆى كۆيەبوو.
Comments