چالاكييەكانى سەرۆكى بەشى كارگێڕى و ژمێريارى لەگەڵ زانكۆكانى وڵاتى پۆڵەندا

News #06, Issue 38Feb 2018| Núcey #06, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 6، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018


بەڕێز د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى كارگێرى و ژمێريارى لە سەردانێكى ئەكاديميدا چەندين ديدار و كۆبوونەوەى لەگەل زانكۆكانى وڵاتى پۆڵەندا ئەنجامدا.

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٢/١٣ بەڕێز بەڕێز د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى كارگێرى و ژمێرياريى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆمان سەردانى پۆڵەنداى كرد. سەرەتا لە وارشۆى پايتەخت لەگەل شاندى زانكۆكانى كوردستان و عێراق بەشداريكرد لە دانيشتن و گفتوگۆ لەگەل بەرپرسى بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و ئەفريقا لە وەزارەتى دەرەوەى پۆڵەندا. لەو كۆبوونەوەيەدا بە وردى باسى توانا و ئاستى زانكۆى كۆيەى كرد، وێڕاى باسكردن لە سودەكانى بەشداريكردنى زانكۆى كۆيە لە پرۆژەى ئيراسمۆس مۆندس.

لە چالاكيەكى تردا لۆگۆى زانكۆى كۆيەى بەخشيە زانكۆى بوزنانى پۆڵەندى لە ميانەى دانيشتن و گفتوگۆى لەگەل ڕاگرى فەكەلتى كارگێڕى و ئابوورى، دواى ڕاگۆرينەوە و باسى تێروتەسەلى هەردوولا و باسكردن لە ئايندەى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوولا. ئەم ديدارە بە ئامادەبوونى بەرپرسى پەيوەنديە ڕۆشنبيريەكانى سەفارەتى ئێراقى بەڕێوەچوو.

لە كاتى سەردانەكەدا سەفارەتى عێراقى ميواندارى شاندى زانكۆكانى كوردستان و عێراقى كرد و بەڕێز د.ڤيان سلێمان بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە بەشداربوو تێيدا. لەو دانيشتنەدا سەفارەتى عێراقى ئاماژەى بەوەدا ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ بەرەوپێشەوەبردنى پەيوەندى نێوان زانكۆكانى كوردستان و عێراق لەگەل زانكۆكانى پۆڵەندا.

هەروەها شاندى زانكۆكانى كوردستان ديدارێكيان ئەنجامدا لەگەل بەڕێز زياد رەئوف نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە پۆڵەندا. لەو ديدارەدا گفتوگۆى ئەوە كرا كە بەڕێزيان هەوڵ دەدا پەيوەندى دروست بكات لەنێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى كراكۆف كە كۆنترين زانكۆى پۆڵەندايە.

ئەم سەردانە بێبەش نەبوو لە بينينى بەرێز سەفيرى پێشوى پۆلەندا لە عێراق، لەو ديدارەدا باسى ئەو هاوكاريانە كرا كە پێشتر بە يارمەتى بەڕێزيان زانكۆى كۆيە و زانكۆى SGGW ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد.


هەروەها دانيشتن و گفتوگۆش لەگەل زانكۆى LODZ دەستى پێكردووە بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندى ئەكاديمى لەنێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ناوبراو. هەروەها بەڕێزيان وەعدى دا كە بەردەوام دەبى لە هاوكارى كردنى زانكۆى كۆيە سەبارەت بە پەيوەنديەكانى لەگەل زانكۆكانى پۆڵەندا، وێراى باسكردنى ئاستى بەرزى زانكۆى كۆيە .



به‌شی کارگێڕی و ئابوری 

به‌شی کارگێڕی و ژمێريارى له‌زانکۆی کۆیه‌ ژینگه‌یه‌کی نایاب ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خوێندنی هه‌ر دوو به‌شی ژمێریاری و کارگێڕی و جێبه‌جێکردنه‌كانیان. 

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و سێ به‌شانه‌ی که‌ فا‌که‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیيه‌کان پێکده‌هێنێت. 

به‌شی کارگێڕی و ژمێريارى له‌مانگی ئابی ساڵی 2009دا كرايەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیيه‌ بەپه‌له‌كانی کۆمه‌ڵگا له‌و بواردا. ئامانجه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ بریتین له‌: ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی گشتگیر که‌ ئاماژه‌ به‌ په‌سه‌ندکردنی لایه‌نی تیۆری و پڕاکتیکی زانستی ژمێریاری و كاركردنى ده‌کات. هەروەها به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ستافی وانه‌ وتنه‌وه‌ و خوێندکاران بۆ دڵنیابوون له‌ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاوی فێرکردن. جگە لە راهێنان کردن به‌ خوێندکاران و ڕه‌خساندنی هه‌ل تاکو بتوانن پێشبڕکێ بکه‌ن له‌ژینگه‌ی داینامیکی و خرۆشاودا. 

ئەم بەشە كاردەكات بۆ ئاماده‌کردنێكى نایابانه‌ی‌ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ زانیاری باشیان هه‌یه‌ له‌ به‌کارهێنان و جێبه‌جێکردنى چه‌مکە تیۆری و پڕاکتیکيیه‌کانی زانیاری دارایی و نا دارایی بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوانه‌ی بازرگانی، له‌هه‌مان کاتدا پێگه‌یاندنی خوێندکارانی ئاست به‌رز که‌ توانای به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاریان هه‌یه‌ له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وە. هەروەها بەڕێوەبردنى كار لە دامودەزگاكانى ميرى و كەرتى تايبەت. 


ئامادەكردنى : ژوورى هەوال
Comments