سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى وارشۆى كرد

News #05, Issue 38Feb 2018| Núcey #05, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 5، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018


لە چوارچێوەى سەردانەكەيدا، سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە پۆڵەندا سەردانى زانكۆى وارشۆى كرد.

دواى گەرانەوەيان لە ليتوانيا، شاندى عێراق سەردانى پۆڵەندايان كرد و ديداريان ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆى وارشۆ ئەنجامدا. ئەم ديدارە لە لايەن باڵيۆزى عێراق لە پۆڵەندا بۆ شاندەكە ڕێك خرابوو.

لە ديدارەكەدا ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى وارشۆ و بەرپرسى پەيوەنديەكان و ڕاگرى فەكەڵتى كارگێڕى و ئابوورى و فەكەڵتى كشتوكاڵ ئامادەى دانيشتنەكە بوون.

سەرۆكى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند لەو ديدارەدا لەسەر دوو تەوەر قسەكراوە " چۆنيەتى كاركردنى ئەو ياداشتنامانەى كە لەگەڵ زانكۆمان هەيە سەبارەت بە ئاسانكارى كردن بۆ دەرچووانى زانكۆى كۆيە كە بتوانن بە زمانى ئينگليزى ماستەر و دكتۆرا بخوێنن"   

سەبارەت بە تەوەرى دووەم وتى " دواى ئەوەى زانكۆ و دەزگاكانى عێراق چۆنيەتى كاركردن و ياداشتنامەى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى وارشۆ دەبينن، ڕێككەوتنيان لەگەڵدا واژۆ دەكەن"

وێڕاى ئەمانە، باسى ڕێگريەكانيش كرا بەتايبەت لايەنى دارايى و هەردوولا هيوايان خواست كێشەكان زوو چارەسەر ببن.
Comments