سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى vilnius gediminas technical يان كرد لە وڵاتى ليتوانيا

News #04, Issue 38Feb 2018| Núcey #04, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 4، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018


سەرۆكى زانكۆى كۆيە و شاندى عێراقى سەردانى زانكۆى vilnius gediminas technical university يان كرد لە وڵاتى ليتوانيا.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٨/٢/١٤ كاتژمێر ٢ى پاش نيوەرۆ گەيشتنە زانكۆكە و لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆى ناوبراو ديداريان ئەنجامدا.  هەريەك لە بەڕێزان پرۆفيسۆر هەبيل ياريدەدەرى ڕێكخەرى كاروبارى توێژينەوە، دكتۆر ئەستا يايدەدەرى كاروبارى ستراتيژى و پرۆفيسۆر جێلينا ڕاگرى فەكەڵتى كارگێڕى بازرگانى لە ديدارى شاندى عێراقى ئامادەبوون.

بەگوێرەى وتەى سەرۆكى زانكۆى كۆيە ديدارێكى گرنگ بوو و ئەوان باسى توانا و لێهاتوويى خۆيان كرد لەگەڵ ئەوەى ساڵى ١٩٥٢ دامەزراوە بەڵام بە زانكۆيەكى گەنج دادەنرێت بەراورد بە زانكۆكانى ترى وڵاتەكە " دواتر ئێمە باسى زانكۆى كۆيە و پێشكەوتن و ئيمكانيات و لێهاتوويى زانكۆمان كرد بەرامبەر بە تەمەنى كەمى دامەزراندنى، هەروەها درافتى ياداشتنامەى لێكگەيشتنى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى دنيامان پێدان، بەڵام ئاماژەيان بەوەدا پێويستيان بە كاتى زياترە بۆ بيركردنەوە لە كارى هاوبەش، بەڵام هەردوولا ئارەزوومان پێشاندا بۆ پەرەپێدانى پەيوەنديەكانمان"

لە كۆتايى دانيشتنەكەشدا، سەرۆكى زانكۆى كۆيە لۆگۆى زانكۆى كۆيەى بەديارى بەخشى بە ستافى سەرۆكايەتى زانكۆى ناوبراو.

دواتر شاندەكە سەردانى فەكەڵتى پزيشكيان كرد لە زانكۆى vilnius. ئەم فەكەڵتيە لە ساڵى ١٧٨١ دامەزراوە و لەم بەشانە پێك دێت پزيشكى گشتى، ددان، بەشە پزيشكيە تەندروستيەكانى وەك پەرستارى و چارەسەركردنى نەخۆش بە مۆسيقا. چەندين بەرنامە و پرۆگرامى كورت خايەنيان هەيە. دواى ديدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانى فەكەڵتيەكە، كۆتاييان بەسەردانەكەيان هێنا.

Comments