سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى ڤيلينوسى كرد

News #02, Issue 38Feb 2018| Núcey #02, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 2، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018


لە وڵاتى ليتوانيا، سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى ڤيلينوس كرد.

رۆژى ٢٠١٨/٢/١٣ لەگەل شاندى عێراق و كۆمەڵەى الاجمعية العمل العراقية، سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى بەشى ڕۆژهەڵاتناسى كرد زانكۆى ڤيلينوس و چاومان كەوت بە خاتوو ماريتانيا لاربى بەڕێوەبەرى مونتەداى ايبوبيە و دكتۆر فيصلى جێگرى. ئەم مونتەدايە هاوكارى زانكۆكەيە و بەشێكى فێربوونى زمانى عەرەبيان هەيە.    

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت " لە ميانەى چاوپێكەوتن و ديدارمان لەگەل بەڕێوەبەرايەنى مونتەداكە و ژمارەيەك خوێندكارى بەشى ڕۆژهەڵاتناسى باسى پێشكەوتنەكان و لايەنى ئەكاديمى زانكۆى كۆيەم بۆكردن، وە ئامادەيى زانكۆى كۆيەم پێشاندا بۆ هاوكارى ئەكاديمى لە نێوان هەردوولادا"

زانكۆى ڤيلينوس لە ساڵى ١٥٧٩ دامەزراوە و يەكێكە لە زانكۆ كۆنەكانى وڵاتى ليتوانيا و باكورى ئەوروپا.
 


Comments