سمينارێك لەبارەى رۆمانى هۆڵى ژانەكانەوە پێشكەش كرا

News #10, Issue 37Jan 2018| Núcey #10, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 10،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018



بەشى زمانى كوردى فەكەڵتى پەروەردە، سمينارێكى ڕێكخست بۆ بەڕێز بەلێن تۆفيق دەربارەى دواين رۆمانى خۆى بەناونيشانى هۆڵى ژانەكان.

ئەم سمينارە ڕۆژی سێ شەمە ٢٠١٨/١/٣٠ لە ماموستا تاھیر بەکر لە فاکەڵتی پەروەردە بە ئامادەبوونى مامۆستايان و خوێندكارانى بەشى زمانى كوردى بەڕێوەچوو. 


لە سەرەتای سمینارەکەدا ماموستا  بەڵێن  کورتەیەکی دەربارەی رۆمان پێشکەش کرد کە ڕۆمان چیە ؟ و گرینگیەکی چیە ؟ " ڕۆمان یەکێکە لە سەرچاوەکانی کلتوری و مێژوويی و ڕۆشنبیری گەلان ، بەھۆی ئەمەشەوە ڕۆمان ژانرێکی ئەدەبی بە ھێزە و کاریگەری لە سەر ڕەوشت و خەسڵەتی مرۆڤ دەبێت ، بۆێە ھەمیشە دەبینین خوێنەرانی ڕۆمان چاڵاکترن بە شێوەیەکی گشتی . ھەروەھا ڕۆمان بوێری و متمانە و ھەستی بەرپسیاری بش مرۆڤ دەبەخشێت و ڕۆمان ھۆکاری بە ھێزی تواناکانە"


ناوەڕۆکی سمینارەکە پێکھاتبوو لە شیکردنەوەی کتێبی ( ھۆڵی ژانەکان ) کە لە ( ١٦٦) لاپەڕە پێكهاتووە ،  کتێبەکە چوار چەمک لە خۆ دەگرێت ، کە بریتین لە :
یەکەم :چەمکی بنیادنانی کەسایەتی تاک ، بە پێنج ڕێگە
أ. بەدەرخستنی ھەستەکانی و دوورکەوتنەوە لە کپ کردنیان .
ب. بوێری و ھەڵشاخان بەڕووی ستەم و کلتوری ناشرین .
ج. گەڕان بە دوای چارەسەر کردنی کێشەکان .
د. گەڕان بە دوای دۆزینەوەی ئامانجە باڵاکانی خۆی .
و. پاپەندبون بە خەون و ئامانجەکان .
دووەم : چەمکی کارکردن لەسەر ئازادی تاک ، بە دوو شێوە
أ. بەرجەستەکردنی ھەستی ئازادی تاک .
ب. کوشتنی ھەستی کۆیلایەتی .
سێیەم : چەمکی ڕاستگۆێی
چوارەم : کارکردن لەسەر چەمکی ویژدان و دادپەروەری .

ھەەروەھا نوسەر چەندین کتێبی دیکەی ھەیە :
١. رۆمانی ( گیانی من ھاتیەوە ) .
٢.دیوانی شیعری ( سەفەرێک بۆ وڵاتی ھەمیشە پایز) .
٣.دیوانی شیعری (بۆ؟) .
٤.کتێبی دەروناسی و پەروەردەيی ( خۆ بوون ).
٥.کتێبی دەروناسی و پەروەردەيی ( بەھای بیر کردنەوە ) .


لە وتەکانیدا ئاماژەی بە وە کرد کە کتێبی ( ھۆڵی ژانەکان ) بریتیە لە ڕووداوی واقیعی و کۆمەڵایەتی ناخۆشی و تراژیدیا . ھەەروەھا لە کۆتایی سمینارەکە بەرھەمەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوانی سمینارەکە کرد.

بەشی زمانی کوردی 

بەشی زمانی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە کۆیە لەبەرواری(١٣/١/٢٠٠١) یەکەم بەش بووە،کە کراوەتەوە و بۆساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤یەکەم پۆلى لەخوێندکارانی دەرچووە. بەشى كوردى لە دەستەیەک مامۆستای بە ئەزمون و خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و، نازناوی زانستی وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا پێکهاتوە. بەشی زمانی کوردی هەموو ساڵێک لەسەرەتای ساڵی تازەی خوێندندا بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پەیامی بەشەکەی دیاری دەکات و چەندین لیژنە پێکدەهێنێت بۆ بەدى هێنانى ئامانجە دارێژراوەكان. 

ئەرکی بەش پێگەیاندنی خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، هەوڵدەدات لەسەر شێوەیەکی نوێ و لەڕوانگەی زانست و پەروەردەوە کادر و مامۆستای شارەزا و لێهاتووى زمان و ئەدەبى کوردى پێبگەیەنێت و نەوەی نوێ بەخۆشەویستی و گیانی نیشتمان پەروەری پەروەردە بکات. دەرچوانی بەشەکە دەتوانن ببن بەمامۆستا لە خوێندنگاکان، هەروەها دەتوانن كاربكەن لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی چاپەمەنی وەکو زمانەوان و وەرگێر، وێڕاى كاركردن لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەکو هەڵسەنگێنەری زمانەوانی.


ئامادەكردنى : بنار ڕەشيد
Comments