سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى كرد

News #08, Issue 37Jan 2018| Núcey #08, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 8،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018


سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەل سەرۆكى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى لە شارى هەولێر كۆبۆوە بە مەبەستى بونيادنانى پەيوەندى ئەكاديمى لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى لوبنانى فەرەنسى.

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/١/٣٠ بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى كرد و لەلايەن بەڕێز د.محەمەد صديق خۆشناو سەرۆكى زانكۆ و خاتوو ڕۆژان دزەييەوە پێشوازى لێكرا.

بەرێز د.ولى دەلێت " لە ميانەى سەردانەكەيدا لەگەل بەڕێز سەرۆكى زانكۆى لوبنانى فەرەنسى  سەردانى كەمپەس و بەشەكانى زانكۆمان كرد و دواتر گفتوگۆمان كرد لەبارەى بونيادنانى پەيوەندى ئەكاديمى لە نێوان هەر دوو زانكۆ"

هەروەها دەلێت " گفتوگۆكانمان تايبەت بوون بە بوارەكانى هەماهەنگى و پەيوەنديەكانمان بەتايبەت لەو بوار و پسپۆريانەى دەكرێت وە لە هەردوو زانكۆ بەش و پسپۆرى هاوشێوە هەيە"


Comments